ئەنتۆنی بلینكن: لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕێككەوتنەكەی غەززە جێبەجێ دەكرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 ئاب

ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا, وێنە: رۆیتەرز
ئاڤا نیوز
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەمیانی سەردانەکەی بۆ قەتەر ڕایگەیاند، دەبێت حەماس ڕازیبێت لەسەر ڕێككەوتنی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل و لە ڕۆژانی داهاتوودا، ڕێككەوتنەكەی غەززە جێبەجێ دەكرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریكا، بەریتانیا، فەڕەنسا، قەتەر، میسر و چەندین وڵاتی دیكە چاودێری ڕێككەوتنی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل دەكەن.
لێدوانی فەرمی: ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند: دەمانەوێت حەماس ڕاستەوخۆ بچێتە ناو ڕێككەوتنەكەوە، زۆر ڕاستگۆیانە كاری لەسەر دەكەین، لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕێككەوتنەكەی غەززە جێبەجێ دەكرێت، داوا دەكەین هیچ لایەنێک ئاڵۆزی دروست نەكات و ئەمریكا پابەندە بەڕێككەوتنەكە.
ئەمەش بزانە: حەماس و ئیسرائیل لە ژێر فشارێكی زۆردان بۆ ئەوەی بەڕێككەوتن و ئاگربەست ڕازی ببن.
بۆچی گرنگە: ئەمریكا كار لەسەر ئەوەدەكات ئەم ڕێككەوتنە پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا جێبەجێ بکرێت، چونكە وەک دەستكەوتێک بۆ دیموكراتەكان و جۆ بایدن تۆمار دەكرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران