ئەنجوومەنی وەزیران: بەرپرسیارێتی وەزارەتی دارایی عێراقە لە کاتی خۆیدا مووچە بنێرێت
- کوردستان
- 21 ئاب

وێنەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران - وێنە: KRG
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە، بەرپرسیارێتیی وەزارەتی دارایی عێراقە مانگانە لە کاتی خۆیدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق بنێرێت.
وێنە گەورەكە: زیاتر لە 30 ڕۆژە، لیستی تەواوی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی تەمموز ڕەوانە کراوە، بەڵام تا ئەمڕۆ مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج نەکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی ئابی 2024، بە سەرپەرشتیی سەرۆكوەزیران بارزانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی:ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی کردەوە بەرپرسیارێتی وەزارەتی داراییی فیدڕاڵە، مانگانە لە کاتی خۆیدا مووچەی هەرێمی کوردستان، هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق بنێرێت.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم سەرجەم پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، نابێت بەهیچ جۆرێک هەبوونی تێبینی و سەرنج لە لایەن دیوانی چاودێریی داراییی فیدراڵ ببێتە هۆی ڕاگرتنی خەرجکردنی مووچەی تەواوی مووچەخۆرانی هەرێم.
گۆشەیەكی دیكە: دڵنیاین دیوانی چاودێریی داراییی فیدڕاڵ، بەردەوام ڕاپۆرت لەبارەی کەموکورتییەکانی ژمێریاریی دامەزراوەکانی فیدڕاڵ پێشکەش دەکەن، بەڵام هیچ کات پەنایان بۆ دواخستن و نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق نەبردووە. ئەنجوومەنی وەزیران وادەڵێت.
ئەمەش بزانە: لە بڕگەی دووەمدا ڕاپۆرتێکی لەبارەی کارەکانی لیژنەی هاوبەشی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ خرایەڕوو تایبەت بە یەکخستنی ڕێکار و ڕێنماییە داراییەکان، لە بڕگەی سێیەم ئەنجوومەنی وەزیران پشتیوانیی خۆی بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن دووپات کردەوە جەختی "لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێکی بێگەرد لە کەشێکی ئارام دا" کردەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بەشێک لە کۆچبەران ڕەوانەی وڵاتی سێیەم دەکات
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هیندستان سەرەڕای فشارەکانی ترەمپ لە کڕینی نەوتی ڕووسی بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پڕۆژەی "زبڵەکان جیابکەرەوە و ژینگە بپارێزە" ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بێ ئاوی و بێ کارەبایی دانیشتووانی گەزنەی هەراسان کردووە