
سوپای ئسرائیل لە کەرتی غەززە. وێنە؛ تایمز ئۆف ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی كەناری ڕۆژئاوا فراوانتر دەكات و كەمپی پەنابەرەكانیش چۆڵدەكات. لەبەرامبەردا دەسەڵاتی فەلەستین هۆشداری دەدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی چوارشەممە ئیسرائیل فەرمانی چۆڵکردنی کەمپی پەنابەرانی کەرتی ڕۆژئاوای دەرکرد، ئەمەش دوای ئەوەی گروپێکی چەکداری لە نێو کەمپەکەوە هێرشی کردە سەر ئیسرائیل.
چی ڕوویدا: هێزەکانی ئیسرائیل فەرمانیان بە دانیشتوانی کەمپی پەنابەرانی نور شەمس و ڕۆژهەڵاتی تولکارم کرد لە ماوەی چوار کاتژمێردا ئەو دوو کەمپە چۆڵ بکەن.
ئەمەش بزانە: كەمپی نور شەمس لە ساڵی 1952 لە دوای شەڕی 1946 دروستکراوە، ژمارەی دانیشتووانەکەی تا ساڵی 2022 زیاتر لە 13 هەزار و 500 کەس بوو، ئیسرائیل لە مانگی نیسانی ڕابردوودا هەڵمەتێکی بەرفراوان و سێ ڕۆژەی دژی گرووپی جیهادی ئیسلامیی و گروپە چەکدارەکانی دیکەی فەلەستینی ئەنجامدا کە لە نور شەمس چالاکی دەکەن.
لێدوانی فەرمی: سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند: هەر كەسێك لە كەمپەكە بمێنێتەوە و زیانی پێبگات ئێمە لێی بەرپرسیار نین.
بۆچونی لایەنی بەرامبەر: مەحموود عەباس، سەرۆکی فەلەستین گووتی:" دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر باکووری کەناری ڕۆژئاوا ئەنجامی ترسناک و مەترسیداری لێدەکەوێتەوە”.
زیاتر بزانە: بەرپرسانی ئەمریکا، ئیسرائیل، میسر و قەتەر لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە قاهیرە بەمەبەستی دانوستانی ئازادکردنی دیلەکان و ئاگربەستی غەززە کۆبوونەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران