
فەرشی سووری فیلمی کفن
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا فیلمی کفن لەسینەماکانی کوردستان و عێراق نمایش کرا و لەلایەن خەڵکەوە پێشوازیێکی گەرمی لێکرا، ئەمڕۆ مەڕاسیمی فەرشی سوور بۆ ستافی بەرهەمهێنانی فیلمەکە لە ئیمپایەر سینەمای هەولێر بەڕێوە دەچێت.
وێنە گەورەکە: فیلمی کفن لە دەرهێنانی سروشت عەبەڕەشە و باهۆز نەسرەدین پرۆدیوسەری فیلمەکەیە، هەریەک لە چریکە عەبەڕەش و نزار سەلامی و کارۆ سەوز ئەکتەری سەرەکی فیلمەکەن، فیلمی کفن لە لایەن ئاڤامیدیا و میترۆنۆم پرۆداکشنەوە بەرهەم هاتووە.
لێدوانی فەرمی: ئەکتەری دیاری کورد ئەیام ئەکرەم ناسراو بە شەمۆ، سەرسامی خۆی لەبەرامبەر پێشوازی زۆری خەڵک بۆ فیلمەکە دەربڕی و بە ئاڤا نیوزی گوت: ژانری ترسناک لە فیلمی کوردیدا ئەزموونێکی نوێیە و زۆر گرنگە کاری لەسەر بکرێت. هاوکات نزار سەلامی، کە ئەکتەری سەرەکی فیلمی کفنە بۆ ئاڤا نیوز دوا و گووتی:" زۆر دڵخۆشم کە بەشداریم لە فیلمی کفندا کردووە و خەڵک پێشوازیێکی باشی لێدەکەن، خۆشحاڵیشم ئەوانەی فیلمەکەیان بینیووە سەرنجی ڕاکێشاون و بەدڵییان بووە.
لەلایەکی دیکەوە: ئارات حەسەن زادە مامۆستا لە بەشی سینەمای کۆلێژی هونەرە جوانەکان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند:" ئەزموونی سینەمای کوردی لە ژانرە جۆراوجۆرەکاندا پێویستە بۆ ئەوەی پەرەپێدانێکی باشمان هەبێت لە سینەمادا، ئەو لێشاوە بینەرەی ئەمڕۆ دەیبینین بۆمان ڕووندەکاتەوە، کە بینەری سینەمامان هەیە و پێیویستە ئەو ئەزموونانەمان هەبێت بۆ ئەوەی سینەماکەمان پەرەی پێبدرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتە خورماڵ
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر دهست بەسەر 200 ههزار لیتر ڕۆنی پیسدا دەگیرێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی ڕاپەڕین
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەشت پرسیار و هەشت هەزار داخ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
23 کاتژمێر لەمەوپێش