
وێنەی نۆ لە دەستگیرکراوەکان، سەرچاوە: ڕێکخراوی هەنگاو
ئاڤا نیوز
لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکانی ئێران 17 هاووڵاتی کوردیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکردووە.
وێنە گەورەکە: زیادبوونی دەستگیرکردن و لەسێدارەدان لە ئێران بووەتە جێگەی ناڕازایەتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، داوا دەکرێت ئەو بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکان کۆتایی پێبهێنرێت و دەسەڵاتدارن بەپێی یاساکانی مافی مرۆڤ مامەڵە بکەن.
ڕاپۆرتی فەرمی: ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە تاوەکو ئێستا 17 هاووڵاتی کورد لە شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراون، یەکێک لە دەستگیرکراوەکان نەوجوانێکی تەمەن 16 ساڵە و سەرجەمیان بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
زانیاریی زیاتر: 10 لە دەستگیرکراوەکان خەڵکی شارۆچکەی بڵواناوای سەر بە شاری دێوڵان، چوار هاووڵاتی لە مەهاباد و سێ هاووڵاتیش لە شنۆ دەستگیرکراون، تەمەنیان لەنێوان 16 بۆ 52 ساڵیدایە.
باکگراوند: جگە لە دەستگیرکردن، تا دێت ژمارەی لەسێدارەدانیش لە ئێران زیاتر دەبێت و بەپێی ئامارەکان تەنیا لە مانگی ڕابردوودا 94 کەس لەو وڵاتە لەسێدارە دراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت