
دیمەنی چەند ئۆتۆمبێلێکی ئاگر کوژێنەرەوە لە کاتی هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری هەولێر، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
48 کاتژمێر دوای سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ بازاڕی قەیسەری هەولێر، هاوکاریی دارایی سەرۆکی حکومەت بەسەر زیانلێکەوتووانی بازاڕی قەیسەری هەولێر دابەش دەکرێت.
وێنە گەورەکە: هەفتەی ڕابردوو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، زیانلێکەوتووانی قەیسەری هاوکاری دەکرێن لە دوو ملیۆن دینار بۆ بیست ملیۆن دینار بەپێی قەبارەی زیانیان، هاوکات دووکانەکانیش بۆ کاسبکاران نۆژەن دەکرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "لە 08-09-2024، کاتژمێر 07:00ـی ئێوارە، هاوکاریی دارایی سەرۆکوەزیران بارزانی، بەسەر دووکاندارە زیانلێکەوتووانی بازاڕی قەیسەری لەناو باڵەخانەی پارێزگای هەولێر دابەش دەکرێت".
باکگراوند: شەوی 05-05- 2024، ئاگر لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە و بووە هۆی سووتانی 247 دووکان، دوای نزیکەی دوو مانگ و لە 01-07-2024 وەزارەتەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق دەستگیرکردنی "تۆڕێکی پەکەکەی سێ کەسی"یان بەتۆمەتی سووتاندنی بازاڕەکانی هەولێر، دهۆک و کەرکووک ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بەشێک لە کۆچبەران ڕەوانەی وڵاتی سێیەم دەکات
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هیندستان سەرەڕای فشارەکانی ترەمپ لە کڕینی نەوتی ڕووسی بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پڕۆژەی "زبڵەکان جیابکەرەوە و ژینگە بپارێزە" ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بێ ئاوی و بێ کارەبایی دانیشتووانی گەزنەی هەراسان کردووە