
دیمەنێک لە کۆنسێرتەکە، وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
فێرگەی نامدار قەرەداغی لە سلێمانی، 15 بەرهەمی ڕەسەنی کوردی نوێدەکاتەوە و لە کۆنسێرتێکدا پێشکەشیان دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە کۆنسێرتێکی میوزیک و گۆرانی لەلایەن فێرگەی نامدار قەرەداغی لە سلێمانی سازکرا. لە کۆنسێرتەکەدا 28 فێرخوازی فێرگەکە وەک میوزیکژەن و 10 هونەرمەندی گۆرانیبێژی منداڵ و بەئەزموون بەشدار بوون.
لێدوانی فەرمی: نامدار قەرەداغی، بەڕێوەبەری فێرگەکە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ئامانجمانە گۆرانی و میوزیکی ڕەسەنی کوردی زیندووبکەینەوە و بە شێوازێکی سەردەمیانە پێشکەشی بکەینەوە".
زانیاریی زیاتر: گرووپەکە پلانی هەیە بەهاوبەشی لەگەڵ هونەرمەندان و منداڵانی شوێنە جیاوازەکان، لە شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستان و پارچەکانی دیکەی کوردستانیش کۆنسێرت ساز بکات.
ئەمەش بزانە: فێرگەی نامدار قەرەداغی لە ساڵی 2017 دا دامەزراوە و لە سێ ئۆرکێسترای جیا پێکهاتووە. ساڵانە چەند کۆنسێرتێک ساز دەکات و ئەمە دووەمین کۆنسێرتی گرووپەکە بوو لەمساڵدا پێشکەش کرا.
فێرگەکە هەوڵ دەدات لەڕێگەی چالاکیی هونەری و کۆنسێرتەوە منداڵان بە دونیای هونەر ئاشنا بکات و دووریان بخاتەوە لە دنیای تەکنەلۆژیا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان لە بارەی پرۆسەی ئاشتییەوە: زۆر کەمی ماوە
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- کولتوور
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی