
سکووپی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پێشبینی دەکرێت وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن چەند ڕۆژێک دوابخرێت، بەهۆی دوورخستنەوەی سێ بەربژێر لەلایەن کۆمیسیۆنەوە.
وێنە گەورەكە: بڕیارە 20-10-2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بکرێت، كۆمیسیۆن 16ـی ئەم مانگەی وەک دەستپێكی بانگەشە دیاری كردووە، بەڵام ئەگەری بەهێز هەیە وادەكە بۆ 20 تاوەكو 25ـی ئەم مانگە دوابخرێت.
لێدوانی فەرمی: خالید عەباس، بەرپرسی نووسینگەی دهۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەگەری بەهێز هەیە كە وادەی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن چەند ڕۆژێک دوابخرێت.
هۆكارە زانراوەكان: لە ڕۆژانی ڕابردوودا كۆمیسیۆن سێ بەربژێرێ لە سێ لیستی جیاواز ڕەتكردەوە، دەبێت لایەنەكان سێ بەربژێری دیكە لە شوێنیان دابنێن، پاشان جارێكی دیكە هەرسێ ناوەكە بۆ وردبینی ڕەوانەی وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەستپاكی بکرێن، دواتر ئەنجامەكەی بۆ نووسینگەی سەرەكی كۆمیسیۆن لە بەغدا دەنێردرێت و پەسەند دەكرێن.
زانیاریی زیاتر: ئەو ڕێكارانە پێویستی بە چەند ڕۆژێكە دەبێت و پێویستە لەڕێگەی نووسراوی فەرمییەوە بكرێت، ئەمەش هۆكاری سەرەكیی دواخستنی وادەی بانگەشە دەبێت.
باكگراوند: ڕۆژی 08-09-2024، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هەریەک لە شێروان ئەمین 'شێروان شێروانی' لە لیستی هەڵوێست، شڤان سەعید لە لیستی نەوەی نوێ و جەعفەر عوسمان عەبدوڵڵای لە لیستی گۆڕان دوورخستەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 31 خولەک لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمتر لە 24 کاتژمێر سێ ڕووداوی خنکان ڕوویان داوە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بازاڕی خانووبەرە لە کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
حاجییانی هەولێر و دهۆک ئەمڕۆ دەگەنەوە هەرێمی کوردستان