
دیمەنێک لە قەزای قوشتەپە
ئاڤا نیوز
هەفتەی داهاتوو بەردی بناغەی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە بە گوژمەی دەیان ملیار دینار دادەنرێت و ماوەی دیاریکراو بۆ تەواوبوونی پرۆژەکە یەک ساڵە.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر لەلایەن سەرۆکوەزیران بارزانی بەردی بناغەی دانرا، بڕیارە هەفتەی داهاتوو پڕۆژەیەکی دیکەی هاوشێوە بۆ گەیاندنی ئاو بە ناوەندی قەزای قوشتوپە و بەشێک لە ناحیە و گوندەکانی دەوروبەری بەردی بناغەی دابنرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە لەسەر زێی بچووک لە گوندی قەشقە بە گوژمەی زیاتر لە 189 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت و لە ماوەی یەک ساڵ تەواو دەبێت، ئەم پڕۆژەیە پێکدێت لە وەرگری ئاو، وێستگەی پاڵاوتن، وێستگەیەکی ناوەندی و دوو کۆگا، ئاو بۆ ناوەندیی قەزای قوشتەپە، ناحیەی بێستانە و نزیکەی 60 گوندی سەر ڕێڕەوی بۆڕییەکە دابین دەکات.
ژمارەکان وا دەڵێن: ئەم پڕۆژە خزمەتگوزارییە ستراتیژییە لە کاتژمێرێکدا توانای دابینکردنی سێ هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە، کە دەکاتە 72 هەزار مەتر سێجا ئاو لە ڕۆژێکدا، درێژی بۆڕییەکە 38 کیلۆمەترە و تیرەکەی 80 سانتیمەترە.
بۆچی گرنگە: وێڕای چارەسەرکردنی گرفتی کەمئاوی لە قەزای قوشتەپە و دەوروبەری بۆ دەیان ساڵی داهاتوو، گرفتی ئاوی ژێرزەویش چارەسەر دەکات. قەزای قوشتەپە لە ساڵانی ڕابردوودا کەمترین ئاستی ئاوی ژێرزەوی لێ تۆمارکراوە، بەجۆرێک لە هەندێک ناوچە قووڵی لێدانی بیر 650 مەتر بووە. بە تەواوبوونی پڕۆژەکە 70 بیری ناو قەزای قوشتەپە بەیەکجاری دادەخرێن، بەمەش ئاوی ژێرزەوی دەبووژێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا: خیانەتی ئەمریکا لەبیر ناکەین
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: ناچارم ئەمریکا و هەموو جیهان بەڕێوەببەم
- تەندروستی
- 47 خولەک لەمەوپێش
هاوردەکردنی ئاژەڵ بۆ بەغدا قەدەغە دەکرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناردنى مووچەى مانگى 4 تەنیا واژۆى تەیف سامى ماوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانێتیی کوردستان دیبەت لە هەولێر بەڕێوەچوو
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگای هەولێر و تاران ڕێککەوتنێکی نۆ خاڵیان واژۆ کرد
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق واژۆی لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرد