
مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆمار ئێران و ئاڵای کوردستان
ئاڤا نیوز
مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆمار ئێران لە تۆمارێکی دەنگیدا کە لە ئاژانسی فەرمی وڵاتەکە بڵاوکراوەتەوە، سوپاسی پێشوازیی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەکات.
لێدوانی فەرمی: مەسعوود پزیشکیان دوای ئەوەی لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد، لە پەیامێکدا سوپاسی پێشوازیی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، لە هەولێر و سلێمانی پێشوازییەکی زۆر گەرمییان لێکردووە.
زانیاریی زیاتر: پزیشکیان لە پەیامەکەیدا ئاماژە بە بەشێک لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان دەکات و بەگرنگییەوە باس لە پەیوەندی نێوان هەردوولا دەکات، هاوکات هاتووچۆ و سەردانی زیارەتکاران، وەبەرهێنان و بازرگانی نێوان هەردوو لا بە گرنگ وەسف دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆککۆماری ئێران دەڵێ: "هەردوولا هاوڕابووین لەسەر چارەسەرکردنی کێشە ئابوورییەکانمان لە ناوچە سنوورییەکان، کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان بەڵێنیان دا هەرچی ئێمە داوای بکەین چەند بەرامبەر جێبەجێی بکەن، لەم چوارچێوەیەشدا بازاڕە سنوورییەکانی وڵات فراوانتر و ئاوەدانتر بکەینەوە".
باکگراوند: مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە چوارچێوەی سەردانە سێ ڕۆژییەکەی بۆ عێراق، دوێنێ پێنجشەممە سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد، لە هەولێر لەگەڵ سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆبووەوە، دواتر سەردانی سلێمانی کرد و لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی یەکێتی کۆبووەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر دهست بەسەر 200 ههزار لیتر ڕۆنی پیسدا دەگیرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی ڕاپەڕین
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەشت پرسیار و هەشت هەزار داخ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: ئەمریکا ئالوودە بووە بە سزادانی ئێران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کوڕە پوورێکی ئەسەد و سێ بەرپرسی پێشووی سووریا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران گۆڕانکاری لە پلە و پۆستی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکاندا دەکات