
دابەشکردنی چەکی گەنمی جووتیاران دەستیپێکردووە
ئاڤا نیوز
سایلۆکانی هەولێر، دهۆک و قوشتەپە جووتياران ئاگادار دەکاتەوە ڕۆژی پێنجشەمە 2024-09-19 دابەشکردنی چەکی جووتياران دەستپێدەکات لە زنجیرە (745) تاوەکو زنجیرە (950) کە گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر کردووە.
ڕاگیێنراوی فەرمی: سایلۆی هەولێر جووتیارانی سنوورەکەی ئاگادار دەکاتەوە، کە ڕۆژی 19-09-2024، دەست بە دابەشکردنی چەکی جوتیاران دەکات، لە ژمارە 745 تاوەکو 950 کە گەنمیان ڕادەست کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: سایلۆی قوشتەپەش دەست بە دابەشکردنی چەکی جوتیاران دەکات، لە ژمارە 24 تاوەکو 200 کە گەنمیان ڕادەست کردووە.
زانیاریی زیاتر: دابەشکردنی چەکی جوتیاران لە کاتژمیر 09:00 دەستپێدەکات، تاوەکو کاتژمێر 02:00ـی پاشنیوەڕۆ، هاوکات پارەکانیان لە بانکی بەحرکە وەردەگرن.
ئەمەش بزانە: ئەو کەسەی چەکەکەی بەناوە خۆی یان بریکارەکەی کە وەکالەتی پەسەندکراوی ئەمساڵی هەبێت، دەتوانێت چەکەکە وەربگرێت، ئەگەر خاوەنی چەکەکە وەفاتی کردبێت، پێویستە دابەشنامەی یاسایی لەگەڵ بریکارنامەی هەموو وارسەکانی بهێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو پارەیەی بەغدا ڕەوانەی کردووە، تەنیا ئەو جووتیارانە دەگرێتەوە کە تاوەکو 27-06-2024، گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆکانی سنووری پارێزگای هەولێر کردووە.
باکگراوند: بۆ ئەمساڵ 228 تۆن گەنم لە سنووری پارێزگای هەولێر وەرگیراوە، هاوکات کۆی گشتیی گەنمی وەرگیراو لە هەرێمی کوردستان 700 هەزار تۆن بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان لە بارەی پرۆسەی ئاشتییەوە: زۆر کەمی ماوە
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ میری ئێزدییەکان دەنێرێت