
بینای وەزارەتی بەرگری عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی عێراق وەڵامی لێدوانەکەی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی دوورخراوەی پەرلەمان لەبارەی پێدانی چەک بە پێشمەرگە دەداتەوە و دەڵێت: پێشمەرگە هێزێکی نیشتمانییە.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی بەرگری لەبارەی تۆپهاوێژی هاوتزەری (105) ملمی کە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە تەرخان کرا بوو ڕوونکردنەوە دەدات و داوا دەکات هاونیشتمانییان بە هەواڵی ساختەی میدیا و سۆشیاڵمیدیا باوەڕ نەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی عێراق لە بەیاننامەیەکەدا ڕایگەیاند: گرێبەستی ئەو تۆپهاوێژانە لە سەردەمی عیرفان حەیالی، وەزیری پێشووتری بەرگری واژۆ کرابوون و لە سەردەمی جومعە عیناد، وەزیری پێشووی بەرگری هەموارکراوەتەوە و پێش پێکهێنانی حکومەتەکەی سوودانی پارەی ئەو چەکانە دران.
زانیاریی زیاتر: ئەو تۆپهاوێژانە لە 20ـی تشرینی دووەمی ساڵی 2023 گەیشتبوونە بەندەری ئوم قەسر و دوای ساڵێک ئەو چەکانە ڕادەستی پێشمەرگە کران، ئەوەش بە پشتبەستن بە یاداشتی سەرۆکی ئەرکانی سوپا بۆ فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و دوای گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەماوەی ڕابردوودا محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی دوورخراوەی پەرلەمانی عێراق دژایەتی خۆی بۆ پرچەککردنی هێزەکانی پێشمەرگە ڕاگەیاند و بە مەترسیی لەسەر دۆخی ناوخۆ وەسفی کردن، ئەمەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناو و تەنانەت خەمیس خەنجەر وەڵامی حەلبووسی دایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان لە بارەی پرۆسەی ئاشتییەوە: زۆر کەمی ماوە
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 36 ملیۆن هاووڵاتی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆراکیان پڕکردۆتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون