
ئاڤا دیجیتاڵ
رۆژی پێنجشەممە 11-1-2024، نرخی لیرەی تورکی نزمترین ئاستی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی تۆمارکرد و 100 دۆلار بە 3000 لیرەی تورکی مامەڵەی پێوە کرا.
ئەمە یەکەمجارە کە بەهای لیرە بە بەرامبەر دۆلار بۆ ئەو ئاستە دابەزێت، کە بەراورد بە دراوی تورکی بە رێژەی 0.17% بەرزبووەتەوە.
هەوڵەکانی تورکیا:
پرسی دابەزینی بەهای لیرەی تورکی، بەرپرسانی باڵای دارایی تورکیا لە بارەگای سەرەکی کۆمپانیای (جەی. پی. مۆرگان لە وۆڵ ستریت) لە نیویۆرک کۆ دەکاتەوە، بۆئەوەی وەبەرهێنەرانی ئەو وڵاتە پرۆژەکانیان بۆ چارەسەرکردنی هەڵاوسانی ئابووری تورکیا بخەنەڕوو.
لە کۆبوونەوەکەدا تیشک دەخرێتە سەر سیاسەتی دراوی وڵات و بانکی و بازاڕە داراییەکان.
نرخی لیرەی تورکی، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 37% بەرامبەر پێوەرەکانی ئەمریکا دابەزیوە، لەکاتێکدا داڕێژەرانی سیاسەتی دراو هەوڵ دەدەن بەرەنگاربوونەوەی هەڵاوسانی دوو ژمارەیی بە بەرزکردنەوەی بەردەوامی ڕێژەی سوود.
زانیاریی زیاتر:
هەڵاوسانی ئابووری لە تورکیا کە دانیشتووانەکەی 84 ملیۆن کەسە، لە مانگی کانوونی دووەمدا بۆ 64.8% بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا لە مانگی نۆڤەمبەردا 62% بووە.
ئەو رێژەیە باشترە بەراورد بە ساڵی پێشووتر، دوای ئەوەی هەڵاوسانی تورکیا لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی2022دا گەیشتە 85.5.%.
هەوڵەکانی تورکیا:
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، بەرزبوونەوەی رێژەی سوودی بەشێوەیەکی بەردەوام بە "دایکی هەموو خراپەیەک" ناوبرد.
بڕیاروایە لە تورکیا چالاکییەک لەژێر ناونیشانی "رۆژی وەبەرهێنەر" بە سەرپەرشتیی حافز گایە ئەرکان، سەرۆکی بانکی ناوەندیی تورکیا بەرێوەبچێت بۆ دابەزاندنی هەڵاوسانی دارایی وڵات.
مێهمەت شیشمشێک، وەزیری دارایی تورکیا، پرۆژەکانی سەبارەت بە ئاسۆی دارایی و سیاسەتی دارایی تورکیا پێشکەش دەکات.
ڕۆژنامەی دەیلی سەباحی تورکی بڵاویکردەوە، لە چالاکییەکەدا زیاتر لە 200 کارگێڕی باڵای دامەزراوە داراییە گەورەکان بەشدار دەبن، لەوانە ڤانگارد، بلاک ڕۆک، گۆڵدمان ساکس، مۆرگان ستانلی و جەی پی مۆرگان.
دوایین هێڵ:
لیرەی تورکی لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 80%ـی بەهاکەی بەرامبەر دۆلار لەدەستداوە، بەمەش تێچووی هاوردە و قەرزی دەرەکی زیادی کردووە و توانای کڕینی خەڵکی ئاسایی تورکیا بەشێوەیەکی بەرچاو لاواز بووە.
لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوودا، تیمێکی نوێی دارایی دەستنیشانکرا و بانکی ناوەندیی تورکیا دەستیکرد بە وەرچەرخانێکی چڕ و لەژێر چاودێریی ئەرکان رێژەکانی بەرز کردەوە. لەو کاتەوە ڕێژەی سوودی وڵات لە 8.5% بۆ 42.5% بەرز کراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەناوی دۆزینەوەی كار فێڵ لە خەڵك دەكرێت
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
یەکەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی کوردانی ئێزدیی بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
لاهوور شێخ جەنگی پڕۆژەی بەرەی ئۆپۆزسیۆن دەباتە لای لایەنەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
توێژینەوەیەک: دوو شەو نەخەوتن چوار ساڵ بەتەمەنتر دەکات
27 نیسان