ئەپیکور: هەناردەکردنەوەی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهان سوودی بۆ هاووڵاتیانی عێراق دەبێت
- کوردستان
- 22 ئەیلوول

چەند کرێکارێک لە کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت
ئاڤا نیوز
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان "ئەپیکور" بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت لە ڕێگەی بۆڕیی نەوتی عێراق-تورکیا داوای بەردەوامی کۆبوونەوە سێ قۆڵییەکان دەکات.
وێنە گەورەکە: لەکاتێکدا سەرکردەکانی جیهان لە نیویۆرک و لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بەشدارن، کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکور داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت، کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکەن و بەزووترین کات هەناردەی نەوت لە ڕێگەی بۆڕی نەوتی عێراق-تورکیا دەستپێبکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمپانیا ئەندامەکانی ئەپیکور ئامادەی هەناردەکردنەوەی نەوتن، بە مەرجی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک، کە دڵنیایی بدات لەوەی پارەی ڕابردوو و داهاتووی هەناردەکردن بدرێتە کۆمپانیاکان.
زانیاریی زیاتر: کۆمپانیا ئەندامەکانی ئەپیکور لەگەڵ ڕاگەیێنراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوڕان، باس لەوە دەکەن ڕێککەوتنەکانی فرۆشتنی ڕاستەوخۆ لەنێوان سۆمۆ و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت بۆ چارەسەرکردنی دۆخی ئێستا باشترین بژاردەن.
ژمارەکان وا دەڵێن: عێراق و هەموو خاوەن پشکەکان لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتەوە مانگانە بە نزیکەیی یەک ملیار دۆلار دەچێتە سەر داهاتیان، لە مانگی ئاداری 2023ـوە هەناردەی نەوت لە ڕێگەی بۆڕی نەوتی عێراق-تورکیا ڕاگیراوە، هەموو لایەنەکان 20 ملیار دۆلاریان لەدەست داوە.
بۆچی گرنگە: عێراق مانگانە 24 ملیۆن دۆلاری بۆ دەگەڕێتەوە، لەکاتێکدا ئێستا بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجەکانی گرێبەست لەژێر ڕێککەوتنی بۆڕی نەوتی عێراق-تورکیا سزا دەدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: بەرهەمهێنانی کوردستان پاڵپشتی لە دیدگەی وەزارەتی نەوتی عێراق دەکات بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ شەش ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2027 لەگەڵ ئەوەشدا توانای هەناردەکردن لە هەرێمی کوردستان زیاد دەکات.
خاڵە ئەرێنییەکان: پیشەسازییەکی بەهێز و سەقامگیریی نەوت و گاز متمانە زیاد دەکات و زیاتر سەرنجی وەبەرهێنانی دەرەکی ڕادەکێشێت، ئەمەش وادەکات عێراق سەربەخۆیی وزە بەدەستبهێنێت و هەناردەکردن زیاد بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت