
وێنەی ئاڵای وڵاتانی ئێران و ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
ئێران هۆشداری دەداتە ئیسرائیل لە 'دەرەنجامە مەترسیدارەکان'ی هێرشەکانی لوبنان، ئەمەش دوای هێرشە یەک لەدوای یەکەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دێت کە مەترسیی شەڕێکی ناوچەیی بەرفراوانی لێدەکرێت.
وێنە گەورەکە: ئیسرائیل ماوەی هەفتەیەکە هێرشێکی بەرفراونی بۆ سەر حیزبوڵڵای لوبنانی دەستپێکردووە، ئەمڕۆ بەیانی لە بۆردوومانێکی چڕدا بۆ سەر زیاتر لە 150 ناوچەی باشووری لوبنان لایەنی کەم 182 کەس کوژراون. شەوی ڕابردوو لەلایەن بەرەی مقاوەمەی عێراق بە ژمارەیەک درۆن هێڕش کرایە بنکەکانی سوپای ئیسرائیل لە جۆڵان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای هێرشەکان دانیال هاگار، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل هەڕەشەی لە ئێران، عێراق و یەمەن کرد و ڕایگەیاند، لە هەرکوێ پێویست بکات بۆ پاراستی بەرژوەندییەکانیان کردەی سەربازی ئەنجام دەدەن.
لێدوانی فەرمی: مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆڕک ڕایگەیاند: "ئێمە لە هەموو کەس زیاتر دەزانین کە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕێکی گەورەتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، ئەم شەڕە هیچ سوودێکی بۆ کەس نابێت، ئەوە ئیسرائیلە کە هەوڵدەدات ئەم ململانێیە فراوانتر بکات".
لەلایەکی دیکەوە: ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسرائیل بە "شێت" ناو دەبات و هۆشداری دەدات لە هێرشەکانی ئەو وڵاتە و دەڵێت، ئەمە شەڕێکی گەورەی ناوچەیی بە دوای خۆیدا دەهێنێت.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ماوەی نزیکەی ساڵێکە شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە غەززە بەردەوامە و زیاتر لە 41 هەزار کەس لەو کەرتە کوژراون، بەوەی حیزبوڵڵا بە میلیشاییەکی نزیک لە حەماس و سەر بە ئێرانە هەژمار دەکرێت، ئیسرائیل سەنگەری شەڕی بە ڕووی ئەودا گۆریوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران