دادگەی سلێمانی بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ تۆمەتباری سەرەكیی دۆسیەی شنیار هونەر دەركرد
- کوردستان
- 2024-02-18

شنیار هونەر
ئاڤا نیوز
دۆسیەی شنیار هونەر، ئەو ژنەی دوو ساڵ لەمەوبەر لە سلێمانی سووتا و دواتر هاوسەرەكەی بە سووتاندنی تۆمەتبار كرا، سەریهەڵدایەوە، پارێزەرەكەی دەڵێت "كەسوكاری قوربانیی و تۆمەتبار " تانەیان لە بڕیاری كۆتایی دادگە داوە و دادگای سلێمانیش بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ تۆمەتباری سەرەكیی كەیسی شنیار هونەر دەركرد.
چیرۆكی سەرەكیی: شنیار هونەر، ژنێكی خەڵكی سلێمانی بوو، مانگی شووباتی ساڵی 2022، لەلایەن هاوسەرەكەیەوە سوتێنرا و پاش مانەوەی بۆ چەند ڕۆژێك لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.دوای دەستگیركردنی هاوسەرەكەی، ژنێكی دیكەش بەتۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ پیاوەكە و هاندانی بۆ كوشتنی شنیار، دەستگیركرا.
لێدوانی فەرمیی: ئاودێر عومەر، پارێزەری دۆسیەی شنیار هونەر بە ئاڤا نیوزی گوت: دوای ئەوەی دادگەی تاوانەكانی سلێمانی بڕیاری كۆتایی لەبارەی دۆسیەی شنیار هونەر دا كە هاوسەرەكەی تۆمەتباركرا بە سووتاندنی و سزای 20 ساڵ زیندانیكردنی بۆ دەرچوو، هەردوو لایەنی سكاڵاكار لەڕێگەی بریكارەكانیانەوە تانەیان لە بڕیارەكەدا".
" دوای ئەوەی دۆسیەكە چووە دادگەی پێداچوونەوەی هەرێم بڕیاری ئازادكردنی ئەنواری پەسەندكرد، بەڵام سەبارەت بە سزای زیندانی هەتاهەتایی تۆمەتباری سەرەكی داوای كرد سزاكەی تووند بكرێتەوە و بكرێت بە سزای لەسێدارەدان، ئەمڕۆ دادگەی دووی تاوانەكانی سلێمانی دادبینی كرد و بڕیاریدا سزای لەسێدارەدان بەسەر تۆمەتباری سەرەكییدا بسەپێنێت". ئاودێر عومەر وای گوت
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئەمریکا ئالوودە بووە بە سزادانی ئێران
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا زانیاریی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی دوو تیکتۆکچی لە هەولێر ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بە سپۆنسەری سەرەکیی ئاڤا فێستیڤاڵی شێفەکان بەڕێوە دەچێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی بەدیجیتاڵیكردنی پسوولەی خۆراك كۆتایی دێت