ئیسرائیل: تەنیا لە ڕۆژێکدا 300 مووشەکمان لە لوبنانەوە ئاراستەکراون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 ئەیلوول

دانیاڵ هاگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایدەگەیێنێ، تەنیا لە ڕۆژێکدا 300 مووشەکیان لەلایەن حیزبوڵڵای لوبنانەو ئاراستەکراون، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، سەرنجیان لەسەر لێدانی توانا ستراتیژییەکانی حیزبوڵڵایە کە مەترسی لەسەر ئیسرائیل دروست دەکەن.
وێنە گەوەرەکە: تاوەکو دێت گرژیی و ناکۆکییەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان هەڵکشانی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئیسرائیل سەدان پێگەی حیزبوڵڵای لە خاکی لوبنان کردووەتە ئامانج و لە بەرامبەریشدا حیزبوڵڵا هێرشی پێچەوانە دەکاتە سەر ئیسرائیل.
لێدوانی فەرمی: دانیال هاگار، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: تواناکانی حەماسمان لەناوبردووە و ئێستا سەرنجمان لەسەر نەهێشتنی سەرکردەکانی بزووتنەوەکە و لێدانە لە توانا ستراتیژییەکانی حیزبوڵڵا کە مەترسی لەسەر ئیسرائیل دروست دەکەن.
بەگوتەی هاگاری: "حیزبوڵڵا ناوچەی باشووری لوبنانی کردووە بە ناوچەی شەڕ، چەندین ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری لەنێو ئەو ماڵانەدا شاردووەتەوە کە خەڵکی سڤیلیان تێدایە لە باشووری لوبنان، هاوکات هەزاران ماڵیان لە ناوچەی باشووری لوبنان کردووە بە حەشارگە".،
لەلایەکی دیکە: گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: تا ئێستا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەین لە ئەنجامی ئەو گورزانەی کە لەم دواییە ئاراستەی حیزبوڵڵامان کرد". لەبارەی دۆخی ناوخۆی وڵاتەکەیشی گوتی: "ئامانجی کۆتاییمان گەڕاندنەوەی دانیشتووانی باکووری ئیسرائیلە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان" کە بەهۆی شەڕەوە هەزاران کەس ماڵ و حاڵیان جێهێشتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران