
ئەو بەرهەمانەی بڕیارە لە هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی پرۆژەی دروستکراوەکانی مریشک دروست دەکرێت؛ گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان کارگەی دروستکراوەکانی مریشک دروست دەکرێت، کە لە ڕووی ئابووری و داراییەوە سودێکی زۆری دەبێت و هەرێمی کوردستانیش ناچار نابێت، ساڵانە دەیان هەزار تۆن لە دروستکراوەکانی مریشک لە وڵاتانی دەرەوە هاوردە بکات.
لێدوانی فەرمی: فیراس سدیق، بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: دوو کارگەی دروستکراوەکانی مریشک دروست دەکرێن، ئێستا 85%ـی کارەکانیان تەواو بووە، بەم نزیکانە بەرهەمەکانیان دەخرێنە بازاڕەوە.
زانیاریی زیاتر: دروستکراوەکانی مریشک پێکهاتوون لە کنتاکی، سکالوب، سۆسەج، سۆسی مریشک چەندین شتی دیکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەموو بازنەکانی بەرهەمهێنانی مریشک لە هەرێمی کوردستان هەیە، کە بریتین لە: کێڵگەی هەڵهێنەر، پەلەوەرخانە، سەربڕخانە و ئالیک.
خاڵە ئەرێنییەکان: بە دروستکردنی کارگەکان، خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان سوودمەند دەبن، چیتر هەرێمی کوردستان ناچار نابێت ئەو پێکهاتانە لە دەرەوە هاوردە بکات.
ئەمەش بزانە: ئەو دوو کارگەیە لە هەولێر و لەلایەن کەرتی تایبەتەوە دروست دەکرێن و تێچووەکەیان بەنزیکەیی پێنج ملیۆن دۆلار دەبێت و لەلایەن وەزارەتەکانی کشتوكاڵ و تەندروستییەوە چاودێری کارەکانیان دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
سەدان پێشمەرگەی خانەنشین شەش مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
سەدان پێشمەرگەی خانەنشین شەش مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گەرمیان پرۆژەیەکی گەورەی گەشتیاری لەلایەن کەسێکی دەستڕۆیشتوو ڕادەگیرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وردهكاریی كێشهكهی پارتی سۆسیال دیموكرات لە خانەقین
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک سەرۆک شارەوانییەک و موختارێک دەستگیر دەکرێن