لە هێرشەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان زیاتر لە 50 کەس کوژراون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 ئەیلوول

بۆردومانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان، وێنە: diakonia
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستی لوبنان ئاماری سەرەتایی هێرشی ئەمڕۆی ئیسرائیلی بۆسەر ڕۆژهەڵاتی بەیرووت و باشووری وڵاتەکە ڕاگەیاند، لە هێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیل 51 کەس کوژرا و 220 بریندار هەن.
چیرۆکی سەرەکی: لە چوارچێوەی زیاتر پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان، بەیانی ئەمڕۆ حیزبوڵڵا بە مووشەک سنووری ئیسرائیلی کردە ئامانج، ئیسرائیلیش لەبەرامبەردا باشووری لوبنان و هەندێک ناوچەی ڕۆژهەڵاتی بەیرووتی بۆردوومان کرد.
لێدوانی فەرمی: ناوەندی فریاکەوتنی سەر بە وەزارەتی تەندروستی لوبنان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان هێرشەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆسەر ناوچەی كسروانی ڕۆژهەڵاتی بەیرووت، 51 کەس کوژرا و 220 بریندار هەن.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان، دانیال هاگار، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: تواناکانی حەماسمان لەناوبردووە و ئێستا سەرنجمان لەسەر نەهێشتنی سەرکردەکانی بزووتنەوەکە و لێدانە لە توانا ستراتیژییەکانی حیزبوڵڵا کە مەترسی لەسەر ئیسرائیل دروست دەکەن.
باکگراوند: ڕۆژی هەینی 20-9-2024، ئیسرائیل لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر باشووری بەیرووت 37 ئەندامی حیزبوڵڵا و سەرکردەیەکی دیاری ئەم گرووپەی بە ناوی ئیبراهیم عەقیل کردە ئامانج، بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەکانەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 600 کەس کوژراون و زیاتر لە 2000 کەسیش بریندار بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران