
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وێنە: krd
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست پەسەند کرا.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆسیەی 'فەرمانبەرانی گرێبەست، دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان، هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان و ئەوانەی کە یاسای پلەبەندی خاوەن پیشەی تەندروستی و پزیشکی دەیانگرێتەوە' کۆبووەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەنجومەنی وەزیران دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، بە شێوەیەکی مەبدەئی بابەتی بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی پەسەند کرد بە هەمان ئەو مەرج و میکانیزم و ڕێکارانەی کە حکومەتی فیدڕاڵ لەمبارەیەوە پەیڕەویان دەکات و بەگوێرەی پێداویستی و تایبەتمەندیی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی دارایی و ئابووری و ئەنجوومەنی گشتی ڕاژەی هەرێمی کوردستان ڕاسپێردران کە ڕێکاریی پێویست بگرنەبەر بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵ و لە چوارچێوەی هەمان تەرخانکراوی ئێستای مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست کە لە لایەن وەزارەتی دارایی عێراق مانگانە خەرج دەکرێت.
ئەمەش بزانە: ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات ڕەزامەندی لەسەر بڕیاری بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست بدات.
باکگراوند: ژمارەی فەرمانبەرانی گرێبەست نزیکەی 30 هەزار فەرمانبەر دەبێت، هاوکات نزیکەی 14 هەزاریان لەسەر میلاکی وەزارەتی شارەوانی و گيشتوگوزارن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر هاووڵاتییەک خانوو لەناوەندی کۆڵانێکدا دروست دەکات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بریارێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی زەوی
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا فێڵی بەشێک لە کۆمپانیاکان بەناوی حەجەوە ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟