
پڕۆژەی دوو سایدی ڕێگای هەولێر - كۆیە جێبەجێ دەكرێت
ئاڤا نیوز
بە بڕیاری سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، پڕۆژەی دوو سایدی ڕێگای هەولێر - كۆیە جێبەجێ دەكرێت و بە تەواوبوونی ڕێگاكە، ماوەی نێوان ئەو دوو شارە بۆ كەمتر لە 30 خولەک كەمدەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار خەتاب قادر دەروێش، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: پڕۆژەكە پێنج قۆناغە و بەدڵناییەوە دوای بڕیارەكەی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لە هەنگاوی یەكەم سێ قۆناغ تەواو دەكرێت كە تاوەكو دەروازەی قەزای كۆیەیە و دواتریش دوو قۆناغەكەی تر جێبەجێ دەكرێن، ڕێگاكە جیاوازە لە ڕێگا كۆنەكە و بەهیچ شێوەیەک نابنە یەكتربڕ، بەڵام ڕێگا كۆنەكەش هەر دەمێنێت و بۆ دانیشتووانی گوندەكانی ناوچەكە سوودی دەبێت.
زانیاریی زیاتر: درێژیی ڕێگاكە بۆ دەروازەی قەزای كۆیە شەش كیلۆمەتر كورت دەبێتەوە لە 52 كیلۆمەترەوە دەبێتە 46 كیلۆمەتر، ئێستا كاتی ڕێگاكە نزیكەی كاتژمێرێكە، بەڵام كاتی ڕێگاكە بەگشتی دەبێتە نیوەی ئێستا، ئەگەر ئۆتۆمبێلێک بەخێرایی 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێک لە هەولێرەوە بۆ كۆیە بڕوات بە ماوەی 25 -30 خولەک دەگات، هاوكات ڕێگاكە لە هەولێرەوە تاوەكو ڕێگای هیزۆپ - دووكان، نزیكەی 20 كیلۆمەتر كورت دەبێتەوە ئەمەش بەهۆی بوونی تونێلێک لە كۆتایی ڕێگاكە.
قووڵتر: ڕێگاكە لە پێنج قۆناغ پێكدێت، قۆناغی یەكەم تاوەكو ئێستا 48%ی تەواو بووە، قۆناغی دووەم 18%، قۆناغی سێیەم 19%، قۆناغی چوارەم 13%، قۆناغی پێنجەم كە تونێلە 6%ی تەواو بووە و كۆی گشتیی ڕێگاكە تاوەكو ئێستا 21% تەواو بووە.
ئەوەش بزانە: گوژمەی سەرجەم قۆناغەكانی پڕۆژەكە 435 ملیار دینارە و تاوەكو ئێستا 105 ملیار دینار لە ڕێگاكە خەرج كراوە، 330 ملیار دیناری دەمێنێت كە دەبێت دوای بڕیارەكەی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی قۆناغ بە قۆناغ خەرج بكرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی گوتەی بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی هەولێر، ڕێگاكە بە زەویی ژمارەیەک جووتیاری دەڤەرەكە تێدەپەڕێت، بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو كەسانە، لیژنەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێكدێت كە نوێنەری هەریەک لە وەزارەتەكانی كشتوكاڵ، ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و وەزارەتی كارەبا و چەند لایەنێكی دیكەی پەیوەندیدار پێكدێت و زەوییەكان بەپێی نرخی ڕۆژ دەخەمڵێنن.
باكگراوند: پڕۆژەی ڕێگای دووسایدی هەولێر - كۆیە لە ساڵی 2012 بەردی بناغەكەی دانرا و درا بە چوار كۆمپانیا بەڵام بە چەند هۆكارێک كە سەرەكیترینیان قەیرانی دارایی بوو پڕۆژەكە وەستا و چەند ساڵێكە هیچ كارێكی تێدا نەكراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 28 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەبێ کۆبوونەوەی من و پووتین چاوەڕوانی کۆتاییهاتنی جەنگ مەکەن
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئۆکراینا: ڕووسیا هێرشێکی بەرفراوانی ئەنجامداوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحسوون قرمزیگول: لە تورکیا کێشەی گەورەتر لە تیرۆرمان هەیە ئەویش گەندەڵییە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرهەمە شیرەمەنییەکان شەکری خوێن ڕێکدەخەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نمایشی جلوبەرگی کولتووری لە شاری وان بەڕێوەچوو
16 ئایار
لەدایکبووانی 2007 لە هەڵبژاردنی عێراق دەنگ دەدەن
16 ئایار
سندووقى فیلم بۆ بەرهەمهێنانی فیلمی كوردی دروست دەكرێت
15 ئایار
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد داودئۆغڵو لەڕێگەی فڕۆکەخانەی کەرکووکەوە دەچیتە سلێمانی
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کشتوکاڵ: ئەمساڵ کەمتر لە یەک ملیۆن تۆن گەنم بەرهەم دێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئافرەتێک بەهۆی هەڵەیەکی پزیشکییەوە لە زاخۆ گیانی لەدەستدا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ترەمپ کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر بەهۆی شەڕی دوو دراوسێ کەسێک دەکوژرێت
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەت و کۆمپانیاکانی کوردستان لە ئیستەنبووڵ 12 گرێبەستیان کرد