گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا هەزاران کەس ئاوارەدەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 ئەیلوول

ئاوارەبوونی هاووڵاتیانی لوبنان، وێنە: afp
ئاڤا نیوز
بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان 70 تاوەکو 100 هەزار کەس لە لوبنان ئاوارە بوون.
لێدوانی فەرمی: بەسام مەولەوی وەزیری ناوخۆی لوبنان ڕایگەیاند: لێشاوێکی گەورەی ئاوارەبوونی هاووڵاتیان هەیە لە باشووری لوبنان هەیە، زیاتر لە 500 پەناگە دانراون بۆ حەوانەوەی ئەو ئاوارانە.
زانیاریی زیاتر: لە سەرەتای گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان و بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەکانەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 600 کەس کوژراون و زیاتر لە 2000 کەسیش بریندار بوون، بە هەزاران کەسیش ئاوارە بوون.
لەلایەکی دیکەوە: ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، پێشنیازەکانی بۆ ئاگربەست لە لوبنان ڕەتکردووەتەوە: گووتیشی، ''ئێمە بەردەوام دەبین لە شەڕکردن''.
باکگراوند: لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لوبنان ڕووبەڕووی هێرشێکی بەرفراوانی ئیسرائیل بووەتەوە کە ناوچە و گوند و شارۆچکەی باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەی کردووەتە ئامانج.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران