
ئاڤا نیوز
حیزبوڵڵای لوبنان کوژرانی حەسەن نەسڕوڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبەکەیانی پشتڕاستکردەوە و بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە ڕێبەری باڵای ئێران و گەلی لوبنان کرد و بەڵێنی بەردەوامیدان بە "بەرخودان" دژ بە ئیسرائیل دووپات کردەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە 28-9-2024 سوپای ئیسرائیل کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانی لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆسەر باڵەخانەیەک لە بەیرووت ڕاگەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حیزبوڵڵای لوبنان لە ڕاگەیێنراوێکدا کوژارانی حەسەن نەسڕوڵڵای پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند: "حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵا باوەڕدارێکی ژیر و تێڕامان و دڵسۆز، پەیوەندی بە کاروانی نەمری شەهیدانەوە کرد".
زانیاریی زیاتر: حیزبوڵڵا لە ڕاگەیێنراوەکەدا پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی و گەلی لوبنان کرد و ڕاشیگەیاند: "وەک سەرکردایەتی حیزبوڵڵا بەڵێن دەدەین درێژە بە جیهادەکەی بدەین لە ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران