لە سنووری عێراق و سووریا بەهۆی هێرشی ئاسمانییەوە 12 چەکدار کوژران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 29 ئەیلوول

ناوچەیەکی سنووری لەنێوان سووریا و عێراق
ئاڤا نیوز
لە چەند هێرشێکی ئاسمانیدا لەسەر سنووری نێوان عێراق و سووریا، 12 چەکداری گرووپەکانی سەر بە ئێران کوژران بەگوێرەی هەندێک سەرچاوە گوماندەکرێت لەلایەن فڕۆکەکانی ئەمریکاوە هێرشەکە کرابێت.
وێنە گەورەکە: دوای هەڵکشانی ئاڵۆزییەکانی حیزبوڵڵا و ئیسرائیل، گرووپە چەکدارەکانی عێراقیش کەوتوونەتە ئامادەکاری و جموجوڵیان لە ناوچەکانی سووریا ڕوو لە زیادبوونە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕەوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، پێنج هێرشی ئاسمانی کراونەتە سەر پێگەکانی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە ناوچەی ئەلبوكەمال سەر سنووری عێراق و سووریا، بەو هۆیەوە 12 چەکدار کوژراون.
زانیاریی زیاتر: بەپێی چەند سەرچاوەیەک فڕۆکەکان ئەمریکی بوون و هێرشەکەش لە وەڵامی كردنە ئامانجی بنكەكانی سوپای ئەمریكادا بووە لە دێرەزوور.
لەلایەکی دیکەوە: میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویانکردەوە، هێرشەکە ناوچەكانی كەتائیبی سەیدلشوهەدائی لەسەر سنووری عێراق و سووریا كردووەتە ئامانج، گومان دەکەن فرۆكەی بێفرۆكەوانی ئیسرائیلی هێرشەکەیان کردبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران