فڕۆکە جەنگییەکان ژمارەیەک چەکدار لە نزیک سنووری عێراق بۆردومان دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 ئەیلوول

بۆردومان (ئەرشیڤ)
ئاڤا نیوز
بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی لە ناوچەی ئەلبوکەمالی سووریا نزیک لە سنووری عێراق، ژمارەیەک چەکدار کوژران و برینداربوون، بەپێی هەواڵەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە نێو کوژراوەکاندا سەرکردەی "میلشیای ئێرانی" تێدایە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی هەواڵەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر پێگەی "میلشیا ئێرانییەکان لە پارێزگای دێرەزوور و دەوروبەری ناوچەی ئەلبوکەمال لە نزیک سنووری عێراق 17 میلشیای ئێرانی کوژران و 20 دیکەش بریندار بوون".
زانیاریی زیاتر: هەر بەپێی زانیارییەکانی ڕوانگەی سووری، فڕۆکە جەنگییەکان "نەناسراو" بوونە و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "کوژراوەکان شەشیان سوورین، هەشتیان عێراقین و دوو چەکدارەکەی دیکەش غەیرە سوورین".
لەلایەکی دیکەوە: ڕوانگەی سووری ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات "دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێز لە هەردوو ناوچەی قۆرییە و عەشارە لە پارێزگای دێرەزوور بیستراوە، هاوکات دەنگی فڕۆکەی جەنگی بەسەر ئاسمانی ناوچەکە دەبیسترێت".
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
وردبینیی لە لیستی مامۆستایانی وانەبێژدا دهكرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بهدواداچوون بۆ دهرمانی قاچاخی جوانكاریی دهكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵێک بۆ تەقاندنەوەی کەنیسەیەک لە تەرتووسی سووریا پووچەڵ کرایەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵا بڕیاری حکومەت بۆ چەککردنیان ڕەت دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرتی غەززە لە 24 کاتژمێردا 88 کەس کوژراون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
لوبنان پرۆسەی چەکداماڵینی حیزبوڵڵا خێراتر دەکات