تورکیا داوا لە ئیسرائیل دەکات سوپا لە لوبنان بکشێنێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 تشرینی یەکەم

سەربازێکی سوپای ئیسرائیل لەسەر یەکێک لە تەنکە سەربازییەکانی وڵاتەکەی، وێنە: lbc
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیێنراوێکی دژی هێرشە زەمینییەکەی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی لوبنان بڵاودەکاتەوە، ئەو هەنگاوەی ئیسرائیل بە هەوڵێکی داگیرکاری و نایاسایی بۆ وەدەرنانی خەڵکی لوبنان ناودەبات.
وێنە گەورەکە: وڵاتی تورکیا خۆی بە بەرگریکاری دۆزی غەززە و گرووپە چەکدارەکانی حەماس و حیزبوڵڵا ناودەبات، جارێکی دیکە بە توندی سەرکۆنەی ئیسرائیل دەکات و بە تێکدەری سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوی دەبات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: "هێرشی زەمینی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی لوبنان هۆکارێکە بۆ دەرکردنی خەڵکی وڵاتەکە و ئاوارەبوونیان، ئەمەش هەوڵێکی داگیرکاری نایاساییە، کە پێویستە بە زووترین کات کۆتایی پێ بهێنرێت و سەربازەکانی ئیسرائیل لە خاکی لوبنان بکشێنەوە".
ئەمەش بزانە: لە بەشێکی دیکەی بڵاوکراوەکەدا هاتووە: ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بێت و ڕێوشوێنی پێویست لە بەرامبەر ئەو هێرشە داگیرکاریە بگرێت. هەروەها هەر تاوانێک کە ئیسرائیل ئەنجامی دەدات، گورزێکە لە یاسا نێودەوڵەتییەکان.
لەلایەکی دیکەوە: تورکیا داوای ئاگربەستی هەمیشەیی غەززە دەکات بۆ وەستاندنی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 خولەک لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی یانەی هەولێر دیاری کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
2 خولەک لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
هاکان فیدان لەگەڵ سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حەماس دۆخی غەززە تاوتوێ دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان لە بارەی پرۆسەی ئاشتییەوە: زۆر کەمی ماوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژئاوای كوردستان كۆمەكی مرۆیی پێشكەش بە دانیشتووانی سوەیدا دەكات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە بەهۆی برسێتییەوە ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە 162 کەس
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس تۆمەتەکانی ترەمپ سەبارەت بە دزینی هاوکارییە مرۆییەکان ڕەت دەکاتەوە