سەرۆکوەزیران بارزانی گەورەترین کارگەی کێبڵ و سفر لەسەر ئاستی عێراق لە هەولێر دەکاتەوە
- کوردستان
- 2 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەورەترین کارگەی وایەر و کێبڵی سفری کردەوە و گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، سوپاسی کەرتی تایبەت دەکەم کە ئەم جۆرە کارگانە دروست دەکەن، هەنگاوێکە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی هەردوو کەرتی تایبەت و گشتی.
لێدوانی فەرمی: لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆمپانیای سفر و کێبڵی هەولێر، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: ئەم کارگەیە بەشێکە لە پرۆژەی دروستکردنی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری لە کوردستان، ئێستا بەرهەمە ناوخۆییەکان لە ئاست و کوالێتییەکی بەرزدان.
زانیاریی زیاتر: کارگەکە گەورەترین کارگەی کێبڵ و سفرە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، هەلی کاری بۆ 250 بۆ 300 کەس ڕەخساندووە، ئەگەر ماوەی کارکردنی بگۆڕێت بۆ دوو شیفت، ئەوا ژمارەی کارمەندانی بۆ 600 کەس بەرز دەبێتەوە.
پڕۆژەکە لە شەش کارگە پێکهاتووە کە بریتین لە:-
• کارگەی تواندنەوەی سیکرابی سفر.
• کارگەی لە قاڵبدانی سفری تواوە.
• کارگەی باریککردنەوەی قاڵبی سفر.
• کارگەی دروستکردنی پی ڤی سی PVC.
• کارگەی دروستکردنی کێبڵ.
• کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین.
وێستگەی کارەبای تایبەت بە خۆی هەیە کە توانای بەرهەمهێنانی کارەبا بریتییە لە 11.4 مێگاوایت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستمی بەئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراک تا یەكشەممە بەردەست دەبێت