سەرۆککوماری ئێران دژی ئیسرائیل داوای پشتیوانی لە وڵاتانی عەرەبی دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 تشرینی یەکەم

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران, وێنە: ina
ئاڤا نیوز
لە دوای هێرشەکەی دوێنێ شەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل جارێکی دیکە هەڕەشەی لە ئیسرائیل کرد و بەوەی ئەگەر ئیسرائیل وەڵامی هەبێت، ئێران زۆر بەتووندتر وەڵامی دەبێت.
وێنە گەورەکە: مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە دەوحەی پایتەختی قەتەر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەمەد لەلایەن سوڵتان بن سەعد مورایخی، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوە و چەند بەرپرسیکی دیکەی ئەو وڵاتە پێشوازی لێکرا.
لێدوانی فەرمی: پزیشکیان لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە دەوحەی پایتەختی قەتەر ڕایگەیاند: "ئێمە دەست بۆ ئاشتی درێژ دەکەین، بەڵام ئیسرائیل ئەوەی ناوێت و ناچارمان دەکات وەڵام بدەینەوە".
لەلایەکی دیکەوە: پزیشکیان لە درێژەی قسەکانیدا پەیامێک ئاڕاستەی وڵاتانی عەرەبی دەکات و دەڵێت: "ئەگەر ئێمە و وڵاتانی عەرەبی پشتیووانی یەکتربین، ئیسرائیل ناتوانێت درێژە بەو تاوانکارییانە بدات''.
بە گوتەی سەرۆککۆماری ئێران: "ئێران بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی ئاسایش و ئارامیە، داوامان لێکراوە دان بەخۆماندا بگرین و تۆڵەی کوشتنی هەنیە نەکەینەوە، بۆ ئەوەی دەرفەتێک بە دانوستانەکان بدەین، بەڵام ئیسرائیل پەلکێشی وەڵامدانەوەی کردووین، دوای ئەوەی نەسڕوڵڵای کردە ئامانج هێرشەکانی بۆ لوبنان درێژکردەوە".
ئەوەی پێویست بیزانیت: شەوی سێشەممە، یەكی تشرینی یەكەمی2024 سوپای ئێران نزیكەی 200 مووشەكی ئاڕاستەی خاكی ئیسرائیل كرد و بەشێکیان لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسنینی ئیسرائیلەوە وەڵامدرانەوە و بەشێکی دیکەشیان چەند ناوچەیەکیان کردە ئامانج.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی یانەی هەولێر دیاری کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات لە کوردستان هەناردە دەکرێت
17 چرکە لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
هاکان فیدان لەگەڵ سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حەماس دۆخی غەززە تاوتوێ دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان لە بارەی پرۆسەی ئاشتییەوە: زۆر کەمی ماوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژئاوای كوردستان كۆمەكی مرۆیی پێشكەش بە دانیشتووانی سوەیدا دەكات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە بەهۆی برسێتییەوە ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە 162 کەس
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس تۆمەتەکانی ترەمپ سەبارەت بە دزینی هاوکارییە مرۆییەکان ڕەت دەکاتەوە