
عومەر ئەحمەد، سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان
ئاڤا نیوز
لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند كە زیاتر لە 95%ـی ئامادەكارییەكان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كراون و جەختیشی كردەوە كە ئەمجارە ڕێژەی گزیکردن سفر دەبێت.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی 20-10-2024، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت و هەرێمی كوردستان دابەشی سەر چوار بازنەی دەنگدان كراوە.
لێدوانی فەرمی: عومەر ئەحمەد، سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند: كۆمیسیۆن هەموو ئامادەكارییەكانی تەواو كردووە لەپێناو هەڵبژاردنێكی پاک و بێگەرد لە 20-10-2024، ئێستا ڕێژەی زیاتر لە 95% كارەكانمان تەواو كردووە و كاغەزەكانی دەنگدان گەیشتوونەتە نووسینگەكانی كۆمسیۆن لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان.
لەلایەكی دیكەوە: سەرۆكی كۆمیسیۆن ئاماژە بە ئەوەش دا كە هەموو ئامێرە ئەلیكترۆنییەكانی ڕۆژی دەنگدان ئامادە كراون و بەسەر بنكەكانی دەنگداندا دابەش كراون، هاوكات داوەتنامە ئاراستەی سەرجەم چاودێران و كونسوڵخانە و ڕێكخراوەكان كراون و تاوەكو ئێستا نۆ كونسوڵخانە ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە چاودێریی پرۆسەكە بكەن.
زانیاریی زیاتر: زیاتر لە 41 هەزار كارمەندی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان پرۆسەكە بەڕێوە دەبەن و بەپێی گوتەی سەرۆكی كۆمسیۆن ئەم هەڵبژاردنە لە هەڵبژاردنەكانی ڕابردوو جیاوازە چونكە كارتی بایۆمەتریی و چەندین جۆر ئامێری ئەلیكترۆنی و كامێرای چاودێریی پێشكەوتوو لە پرۆسەكە بەكاردێن و ڕێژەی گزیکردن لەم هەڵبژاردنە سفر دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمتر لە 24 کاتژمێر سێ ڕووداوی خنکان ڕوویان داوە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بازاڕی خانووبەرە لە کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
حاجییانی هەولێر و دهۆک ئەمڕۆ دەگەنەوە هەرێمی کوردستان