
ڕۆژژمێر
ئاڤا نیوز
ئابووریناسێک خەمڵاندنێکی بۆ تێچوو یان زیانی پشووە فەرمی و نافەرمییەکان لە عێراق کردووە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات زیانەکە یەکسانە بە بودجەی ساڵانەی سووریا.
لێدوانی فەرمی: نەبیل مەرسوومی، شارەزای ئابووری بۆ ئاڤا نیوز ئەو خەمڵاندنە دەخاتەڕوو کە بۆ پشووەکانی ساڵ کردوویەتی و دەڵێت: کۆی مووچەی ساڵانەی فەرمانبەران و مووچەخۆران دەگاتە 90 ترلیۆن دینار و کۆی ڕۆژانی هەینی و شەممە 104 ڕۆژە لە ساڵێکدا، هەروەها کۆی پشووە فەرمییەکان جگە لە پشووە تایبەتەکان 16 ڕۆژە و پشووە نافەرمییەکانیش نزیکەی 20 ڕۆژە.
زانیاریی زیاتر: کۆی پشووە فەرمی و نافەرمییەکان 140 ڕۆژە، ژمارەی ڕۆژانی کاری ڕاستەقینە لە ساڵێکدا 225 ڕۆژە، تێچووی ڕۆژانەی پشووە فەرمی و نافەرمییەکان لەگەڵ ڕۆژانی هەینی و شەممە 246 ملیار دینارە، ساڵانەش 34 تریلیۆن دینارە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: پشووەکان لە هەردوو جۆردا زیانی ماددی گەورە بە عێراق دەگەیێنن، بەتایبەتی پشووە نافەرمییەکان کە بە هۆکاری جۆراوجۆر دەبەخشرێن لەوانە بارانبارین و بەرزیی پلەی گەرما و زیارەتەکان، ئەم لەدەستدانە لە پشووە نافەرمییەکان یەکسانە بە بودجەی ساڵانەی سووریا.
چارەسەرەکان: مەرسوومی بە پێویستی دەزانێت "دەسەڵاتی پێدانی پشووە فەرمی و نافەرمییەکان بە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران سنووردار بکرێت."
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
وردبینیی لە لیستی مامۆستایانی وانەبێژدا دهكرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بهدواداچوون بۆ دهرمانی قاچاخی جوانكاریی دهكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی شەش سکاڵای دیکە ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دەردەبڕێت