حەسەن نەسروڵڵا لە شوێنێکی نهێنی و بەشێوەیەکی کاتی بەخاکسپێردرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 تشرینی یەکەم

حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری پێشووی حیزبوڵڵای لوبنان کەلە هێرشێکی ئیسرائیلدا لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان کوژرا
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەکی نزیک لە حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرایکرد، حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی پێشووی حیزبوڵڵای لوبنان بەشێوەیەکی کاتی و لە شوێنێکی نهێنی بە خاک سپێردرا.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی نزیک لە حیزبوڵڵای لوبنان بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند: نەسروڵڵا بەشێوەیەکی کاتی لە شوێنێکی نهێنیدا بەخاک سپێردرا و چاوەڕێی هەلێکی گونجاو دەکەن، تاوەکو لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا تەرمی ناوبراو بە هەمیشەیی لە شوێنێکی دیکە بە خاک بسپێردرێت.
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: سەرچاوەکە جەختی لەوەش کردەوە، لەم کاتەدا ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی جەماوەری بۆ بەخاک سپاردنی نەسروڵڵا و دانانی پرسە، مەترسی لەسەر ژیانی ئامادەبووان دروست دەکات، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ترس هەیە ئیسرائیل گۆڕەکەشی بکاتە ئامانج.
باکگراوند: ئێوارەی ڕۆژی هەینی 27-9-2024، سوپای ئێسرائیل لەڕێگەی فڕۆکەوە حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لەنێو باڵەخانەیەک لە باشووری بەیرووت کوشت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران