ئێران هەڕەشەی نوێ لە ئیسرائیل دەکات: وزە و غازتان دەکەینە ئامانج
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 تشرینی یەکەم

مووشەکێکی ئێرانی لە تەنیشت لافیتەیەک کە وێنەی خامنەیی و حەسەن نەسروڵڵای لەسەرە لە شەقامێکی تاران- ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
ئێران هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات ئەگەر هێرشی بکاتە سەر، ئەوا دامەزراوەكانی وزە و غازی ئەو وڵاتە دەکاتە ئامانج، ئەمریکاش هۆشداری دەدات.
چیڕۆكه سهرهكییهكه: ئاژانسی میهری ئێران لە زاری عەلی فەدەوی، جێگری فەرماندەی سوپای پاسداران ئاشکرای کرد، ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر ئێران، هەموو سەرچاوە و دامەزراوەکانی وزە و پاڵاوگە و کێڵگە غازەکانی ئیسرائیل دەکاتە ئامانج.
ڕاگهیێنراوی فهرمی: ئاژانسی میهر بڵاوی کردووەتەوە: ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر وێستگەکانی کارەبا و پاڵاوگەکانی نەوتی ئێران، ئەوا وێستگەی کارەبا و پاڵاوگە نەوتییەکانی ئیسرائیل ڕووبەڕووی هێرشێکی پێچەوانەی تووند دەبنەوە".
لهلایهكی دیكهوه: بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، واشنتن لە نیو کاتژمێردا سێ پەیامی هۆشداری خێرای لەڕێگەی عێراقەوە بۆ ئێران ناردووە، داوای لێ کردووە بەهیچ شێوەیەک بنکە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە عێراق نەکاتە ئامانج.
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەش کردووە، واشنتن نیگەرانە لەو دەنگۆیانەی باس لە هێرشکردنە سەر بنکە سەربازی و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەکەن لە عێراق، جا ڕاستەوخۆ لەلایەن ئێرانەوە بێت، یان میلیشیاکانی نزیک لە خۆیەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران