
دیمەنی ساتی هەڵدانی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان
ئاڤا نیوز
بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق جارێکی دیکە لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرش دەکاتە سەر پێگەکانی ئیسرائیل و چەند شوێنێک دەکاتە ئامانج.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای هۆشداری حکومەتی عێراق و هەوڵدان بۆ دوورخستنەوەی وڵاتەکە لە کاریگەرییەکانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران، هێرشەکانی بەرەی مقاوەمە لە عێراق بۆ سەر پێگەکانی ئیسرائیل بەردەوامن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بەیانی ئەمڕۆ 7-10-2024 ئامانجێکی سەربازیی ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانج.
زانیاریی زیاتر: مقاوەمەی ئیسلامی ڤیدۆی ساتی هەڵدانی چەند فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت بەرەو ئامانجێکی سەربازیی ئیسرائیل ئاراستەیان کردووە.
باکگراوند: گرووپە چەکدارەکانی بەرەی مقاوەمە تاوەکو ئێستا چەندجارێک لە عێراقەوە هێرشیان کردووەتە سەر پێگەکانی ئیسرائیل، کاریگەرترینیان هێرشێک بوو سێ ڕۆژ لەمەوبەر، بەهۆیەوە دوو سەربازی ئیسرائیلی کوژراون و 25 ی دیکە بریندار بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی هەڵکشانی ئاڵۆزییەکان حکومەتی عێراق ترسی لێنیشتووە لەلایەن ئیسرائیلەوە خاکەکەی بکرێتە ئامانج و زیاتر لە هەفتەیەکیشە سەرجەم هێزەکانی خستوونەتە ئامادەباشیەوە. ئێوارەی دوێنێ محەممەد شیاع سوودانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و هۆشداری دا لەوەی عێراق لە دۆخێکی مەترسیداردایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران