سەرۆکوەزیران بارزانی: کار بۆ بەستنەوەی هەموو شار و گوندەکان دەکەین
- کوردستان
- 9 تشرینی یەکەم

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کاتی کردنەوەی ڕێگاکە
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕێگای سپیلک - خەلیفانی کردەوە و ڕایگەیاند، ڕێگاکە هاوکارییەکی زۆری هاتووچۆی هاووڵاتیان دەکات. جەختیشی کردەوە کە لە داهاتوودا کاردەکەن بۆ بەیەکەوەبەستنەوەی سەرجەم شار و گوندەکان.
وێنە گەورەکە: پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای کاڤین گرووپەوە جێبەجێ کراوە و لە ماوەی دووساڵدا تەواو کرا، درێژیی ڕێگاکە 8.5 کیلۆمەترە، لە پێچەکانی ڕێگەی سپیلکەوە دەستپێدەکات تاوەکو دەگاتە دەروازەی شارەدێی خەلیفان، بە گوژمەی 64 ملیار دینار جێبەجێ کراوە، دەبێتە هۆکارێک بۆ بووژانەوەی کەرتی بازرگانی و گەشتیاریی ئیدارەی سۆران.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە کاتی کردنەوەی پڕۆژەکە ڕایگەیاند، "ئەم پڕۆژە گرنگە، هاوکارییەکی زۆر بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان دەکات و دەبێتە هۆی بەستنەوەی ناوچە جیاوازەکان بەیەکەوە و ئاسانکاریش بۆ خەڵک دەکات، کە بتوانن لە ڕووی سەلامەتی و کەمکردنەوەی کاتیشەوە سوودی لێ وەربگرن".
زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە بەشێکی گوتارەکەی دووپاتی کردەوە، ئەمە بەشێکە لەو هەڵمەتەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لەم ماوەیەدا لە هەموو کوردستان، هەوڵی داوە ڕێگە و شەقام دروست بکات و ئاست و کوالێتیان باشتر بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستمی بەئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراک تا یەكشەممە بەردەست دەبێت