
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، وێنە: theneweuropean
ئاڤا نیوز
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دوای ئەوەی لە وتارێکیدا باسی لەوە کرد کە ئیسرائیل ناوەستێت و خاکی تورکیاش دەکاتە ئامانج. ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی جەهەپە کە پارتێکی ئۆپۆزسیۆنە داوای لە ئەردۆغان کرد لە پەرلەمانی تورکیا ئەو بابەتە ڕوون بکاتەوە.
وێنە گەورەکە: لە بەردەوامی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەرەسەندنی شەڕی ئیسرائیل لەگەل حەماس و حیزبوڵڵا، ترسی بە ئامانجگرتنی خاکی تورکیا لەلایەن ئیسرائیلەوە نیگەرانی هاووڵاتییانی ئەو وڵاتەی لێکەوتووەتەوە، پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەو وڵاتەش قسەکانی ئەردۆغان بە بێ بنەما ناو دەبەن و داوای پشتڕاستکردنەوەی قسەکانی دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ئەردۆغان داوای لە پارتە سیاسیەکان کرد لەو پرسە یەک دەست کاربکەن و گوتی: "هاووڵاتیانمان لە هەموو جۆرە مەترسیەکی ئیسرائیل بۆ سەر تورکیا دەپارێزین و با هاووڵاتیان بە ئاسوودەیی لەسەر شەقامەکان بێ ترس بسوڕێنەوە".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی پارتی جەهەپە گوتی: ئەردۆغان ئەم قسانەی بۆ پەردەپۆش کردنی پرسە هەنوکەییەکانی خراپی دۆخی ئابووری و دۆخی تورکیا وروژاندووە، ئەگەر ڕاست دەکات با سەچاوەیی زانیاریەکەی ئاشکرا بکات.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: تا دێت گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و تورکیا زیاتر دەبێت، دوای لایەنگرییە بەردەوامەکانی ئەردۆغان بۆ حەماس، ئەمەش ترسی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر تورکیا زیاتر دەکات، تایبەت دوای ئەوەی نەتەنیاهۆ هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان دەستپێکرد و هەڕەشە لە سوریا و عێراق دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران