
ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران
ئاڤا نیوز
میدیاکانی ئێران ڕەتیدەکەنەوە کە ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای قودس، دەستبەسەر و لە ژێر لێکۆڵینەوەدا بێت.
وێنە گەورەکە: دوای کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا لە هێرشێکی ئیسرائیلدا، وا بڵاوبوویەوە کە قائانی سەردانی لوبنانی کردووە، بەڵام لەو کاتەوە چارەنووسی دیار نییە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی تەسنیم ڕاپۆرتی چەند میدیایەکی ڕۆژئاوایی، لەوانە ئاژانسەکانی ڕۆیتەرز، نیویۆرک تایمز و میدڵ ئیست ئای، سەبارەت بە چارەنووسی قائانی ڕەتکردووەتەوە و بە "درۆ" ناوی بردووە کە ڕایانگەیاندبوو دەستبەسەرە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە، ئیبراهیم جەباری، ڕاوێژکاری باڵای سوپای پاسداران ڕایگەیاندووە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا خامنەیی 'مەدالیای فەتح'ی ڕێزلێنان دەبەخشێتە قائانی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەڕای ئەوەی کە سوپای پاسداران لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەند جارێک دڵنیاییان لە سەلامەتی قائانی داوە، بەڵام هێشتا گومانەکان لە چارەنووسی قائانی بەردەوامن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران