
شوێنی بۆردوومانی ئیسرائیل لە بەیرووت، وێنە: afp
ئاڤا نیوز
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، تەرمی عەباس نیلفرووشان، فەرماندەیەکی سوپای قودس لە لوبنان و سووریا، دۆزراوەتەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 27ـی ئەیلوول ئیسرائیل، لە هێرشێکی ئاسمانیدا نزیکەی 80 تۆن بۆمبی بە سەر پێگەیەکی فەرماندەیی حیزبوڵڵا لە بەیرووت باراند و بە هۆیەوە حەسەن نەسڕوڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان و نیلفرووشان و ژمارەیەک فەرماندەی دیکە کە لە کۆبوونەوەیەکدا بوون، کوژران.
لێدوانی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی سوپای پاسداران، تەرمی نیلفرووشان لە شوێنی بەئامانجگرتنی حەسەن نەسروڵا لە بەیرووت دۆزراوەتەوە و دوای گەڕاندنەوەی بۆ ئێران، کاتی بەخاکسپاردنی ڕادەگەێینرێت.
ئەمەش بزانە: نیلفرووشان، لە ساڵی 1966 لە ئیسفەهان لەدایک بووە، لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو دا دەستی بە چالاکییە سەربازییەکانی کردووە، پەیوەندی بە بەسیج و دواتریش پەیوەندی بە سوپای پاسداران کردووە، پۆستی جۆراوجۆری هەبووە لەوانە جێگری فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران بۆ ئۆپەراسیۆنەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 14 ساڵ یەکەم گەشتی ئاسمانیی ڕاستەوخۆ لە ئەوروپا بۆ سووریا دەکرێت