
ئامێری خوێندنەوەی کارتی دەنگدان، گرافیک: بڕوا ئیبراهیم - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیارێکی نوێ لەبارەی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان دەردەکات و وادەکەی کەم دەکاتەوە، بەپێی بڕیارە نوێیەکە تەنیا سێ ڕۆژ کات لەبەردەم ئەو دەنگدەرانە ماوە کە کارتیان وەرنەگرتووەتەوە.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ڕێنمایی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هەر دەنگدەرێک لە ڕۆژی هەڵبژاردن کارتی بایۆمەتری دەنگدانی پێنەبێت، ناتوانێت لە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەنگ بدات، تاوەکو ئێستا 120 هەزار و 717 دەنگدەر هێشتان کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە، ئەگەر لەماوەی 72 کاتژمێری داهاتوو وەرینەگرنەوە بێبەش دەبن لە دەنگدان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر مەڕوان محەممەد نەجاڕ، بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی بە ئاڤا نیوزی گوتبوو: "پڕۆسەی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان لە سەرجەم بنکەکانی کۆمیسیۆن تاوەکو ڕۆژی هەڵبژاردن بەردەوام دەبێت، بەجۆرێک ڕۆژی 20-10-2024 کە ڕۆژی دەنگدانە، دەنگدەران دەتوانن کارتەکەیان وەربگرنەوە و دەنگ بدەن". بەڵام ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا گوتی بڕیاری نوێ دەرکراوە و وادەکە هێنراوەتە پێش.
لێدوانی فەرمی: د. عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "ڕۆژی 15-10-2024 کاتژمێر 3ـی دوانیوەڕۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانی بایۆمەتری دەنگدان دەوەستێت، ئەو کارتانەی دەمێننەوە تاوەکو دوای پڕۆسەی هەڵبژاردن لەشوێنێکی پارێزراودا هەڵدەگیرێن، بۆ ئەوەی هەوڵ بۆ هیچ پێشێلکارییەک نەدرێت."
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی دوایین ئاماری کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی کارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە بەمشێوەیە:-
هەولێر: لە کۆی یەک ملیۆن و 15 هەزار و 667 دەنگدەر، 29 هەزار و 935 دەنگدەر کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە.
سلێمانی و هەڵەبجە: لە کۆی یەک ملیۆن و 146 هەزار و 92 دەنگدەر، 77 هەزار و 238 کەس کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە.
دهۆک: لەکۆی 737 هەزار و 856 دەنگدەر، 13 هەزار و 544 کەس کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان وەرنەگرتووتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرایی ئاوی هەولێر قۆناغێک لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمتر لە 24 کاتژمێر سێ ڕووداوی خنکان ڕوویان داوە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
بازاڕی خانووبەرە لە کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
حاجییانی هەولێر و دهۆک ئەمڕۆ دەگەنەوە هەرێمی کوردستان