تەیف سامی: هیچ کێشەیەک لە دابینکردنی مووچە بۆ ئەمساڵ و ساڵی داهاتووش نییە
- بزنس
- 14 تشرینی یەکەم

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
وەزیری دارایی عێراق ڕایدەگەیێنێت هیچ کێشەیەک لە مسۆگەرکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ ئەمساڵ و ساڵی داهاتووش نییە، جەختیش لەسەر زیادکردنی داهاتی نانەوتی دەکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 13-10-2024 لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، میوانداری تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کرد و لە میانی میواندایکردنەکە چەند بابەتێک تاوتوێکران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: لە میانی میوانداریکردنەکە چۆنیەتی جێبەجێکردنی بودجەی ساڵی 2024 لەڕووی داهات و خەرجییەکانەوە تاوتوێکرا، هاوکات وەزیری دارایی دووپاتیکردەوە کە کەمیی بودجەی ڕاستەقینە بۆ پارێزگا و وەزارەتەکان هەیە.
زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، پێویستی داڕشتنی خشتەی بودجە بۆ ساڵی داهاتوو بە شێوەیەکی واقیعی، بەبێ زیادکردن کە نەتوانرێت مسۆگەر بکرێت، جەخت لەسەر زیادکردنی داهاتی نا نەوتی کرایەوە و باسیش لەوە کرا کە هیچ کێشەیەک لە پرسی مسۆگەرکردنی مووچه بۆ ئەمساڵ یان ساڵی داهاتوودا نییه.
باکگراوند: بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و نەمانی سویلەی، پێشبینی ئەوە دەکرا کە عێراق لە ساڵی داهاتوو ڕووبەڕووی قەیرانی دابەشکردنی مووچە ببێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان ئامادەکاری بۆ ناردنی لیستی مووچەی مانگی شەش دەکات
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بەزووترین کات کۆدەبێتەوە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر ئێران زیان لە ئابووری عێراق دەدات