
گرافیک بڕوا ئیبراهیم - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کورتهێنانی مووچەی مانگی نۆ لە بەغدایە، ئاڤا نیوز زانیویەتی سبەی سێشەممە کۆبوونەوەیەکی دیکە لەگەڵ شاندی عێراق دەکەن و دوایین بڕیاری لەبارەوە دەدرێت، بە ناردن و نەناردنیش ئەم هەفتەیە لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی نۆ 314 ملیار دینار کورتهێنانی هەیە و زۆربەی کێشەکە پەیوەندی بە نەناردنی بەشێکی مووچەی مانگەکانی ڕابردووەوەیە، بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتەش دوو ڕۆژە شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە.
زانیاریی تایبەت: شاندی هەرێمی کوردستان داتا و ڕوونکردنەوەی پێویستیان پێشکەش بە شاندی عێراق کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیاری پڕکردنەوەی کورتهێنانەکە نەدراوە، ئاڤا نیوز زانیویەتی ڕۆژی سێشەممە کۆبوونەوەیەکی دیکە دەکەن، دواتر کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێت و ئەگەر تاوەکو ئەوکات یەکلایی نەکرێتەوە، پرسەکە دەخرێتە بەردەم سەرۆکوەزیران محەممەد شیاع سوودانی و وەزیرانی حکومەتی عێراق.
لەلایەکی دیکەوە: سێ سەرچاوەی جیاواز لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی قسەیان بۆ ئاڤا نیوز کرد و پشتڕاستیان کردەوە، ئەگەر تاوەکو سبەی ئێوارە حکومەتی عێراق بڕیاری پڕکردنەوەی کورتهێنانەکە نەدات و پارە نەنێرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچە بڵاودەکاتەوە و بە داهاتی ناوخۆ کورتهێنان پڕدەکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان ڕاسپێردراون ئەگەر تاوەکو سبەی ئێوارە بڕیاری خەرجکردنی پارە لە بەغدا نەدرا، ڕۆژی چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ بکەن، هەوڵەکان بۆ ئەوەن لە ماوەی چوار ڕۆژدا و تاوەکو ڕۆژی شەممە کە دەکاتە ڕۆژێک پێش هەڵبژاردن، سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچە وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە