پەیامێک لە وەزیری بەرگریی ئیسرائیلەوە دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی کوژرانی یەحیا سینوار
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 تشرینی یەکەم

سوپای ئیسرائیل، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە کەرتی غەززە سێ کەسیان کوشتووە
ئاڤا نیوز
هەواڵی کوژرانی یەحیا سینوار، شوێنگرەوەی ئیسماعیل هەنیە لە میدیاکانی ئیسرائیل بڵاوبووەتەوە، سوپای ئەو وڵاتەش دەڵێت, سەرقاڵی پشتڕاستکردنەوەی ئەگەری کوژرانی ناوبراون.
لێدوانی فەرمی: یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، وەک ئاماژەیەک بۆ هەواڵی کوژرانی یەحیا سینوار، وێنەیەکی لە ئێکس بڵاوکردووەتەوە و نووسیوویەتی: "دووژمنەکانمان ناتوانن خۆیان بشارنەوە. دەیاندۆزینەوە و لەناویان دەبەین."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یۆئاڤ گالانت وێنەی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان و محەممەد زەیف، سرکردەی سەربازیی حەماسی بڵاوکردووەتەوە کە ماوەیەک لەمەوبەر هەردووکیان لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی سوپای ئیسرائیل، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە کەرتی غەززە سێ کەسیان کوشتووە. سوپا ئێستا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لەوەی، ئایا لەو سێ کەسە کوژراون هیچیان یەحیا سینوارن یان نا. ڕوونیشی کردووەتەوە باڵەخانەیەکیان کردووەتە ئامان، بەڵام پێش بۆردوومانەکە نەیانزانیوە یەحیا سینوار لەوێ بووبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران