
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق پێگەیەکی سەربازی لە باکووری ئیسرائیل دەکاتە ئامانج، وێنە: alsharqiya
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی بەردەوامیی هێرشی گرووپەکانی سەر بە مقاوەمەی ئیسلامی، مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق پێگەیەکی سەربازی لە باکووری ئیسرائیل دەکاتە ئامانج.
وێنە گەورەکە: ڕۆژانە بە درۆن و مووشەک بە بەردوامی هێرش دەکرێتە سەر ئیسرائیل، جگە لە زیانە ماددییەکان زۆر جار زیانی گیانیشی هەیە، درۆنی گرووپە چەکدارییەکانی عێراق ئاگرێکی نوێیە کە ڕووی لە ئیسرائیل کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پێگەیەکی سەربازیان لە باکووری ئیسرائیل کردووەتە ئامانج. گرووپەکە ئەوەش ڕادەگەیێنێت کە ئەوان بۆ بەردەوامن دەبن لە هێرشەکانیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی عێراق پەیوەست بە گرژییەکانی ناوچەکە جەخت لە هەوڵی چارەسەری دیپلۆماسی دەکاتەوە، بەڵام لەدوای کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە کۆتایی مانگی ڕابردوو، گرووپەکانی بەرەی مقاوەمە لە عێراقەوە دەیان هێرشیان کردوونەتە سەر ئیسرائیل.
ئەمەش بزانە: بەشێک لە چاودێرانی سیاسیی هۆکاری بێدەنگی ئیسرائیل بۆ ئەوە دەگێڕنەوە، کە لە ئێستا دا ئەو وڵاتە نایەوێت بەرەی شەڕی فراوانتر بکات لە کاتێکدا سەرقاڵی شەڕی غەززە و لوبنانە، هەروەها ئەو وڵاتە دەزانێت هێرشەکانی بەرەی مقاوەمە تەنها بۆ ڕازیکردنی ڕای گشتییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران