
کۆبووەنەوەی عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و هاکان فیدان وەزیری دەرەەوەی تورکیا. وێنە؛ ئێرنا
ئاڤا نیوز
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە، باس لە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕێگریکردن لە هێرشەکانی ئێسرائیل کرا.
وێنە گەورەکە: ئەم سەردانەی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ تورکیا لە دوای کوژرانی یەحیا سینوار، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس دێت، کە لە هێرشێکی ئیسرائیل لە غەززە کوژرا.
لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: پرسی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و چۆنیەتی وەستاندنی کۆمەڵکوژی و برسیکردنی خەڵکی غەززە تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە بوون.
لەلایەکی دیکەوە: عەباس عێڕاقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی کوشتنی سەرکردنەکانی حەماس و حیزبوڵڵا لەلایەن ئیسرائیلەوە ڕایگەیاند: "حەماس و حزبوڵڵا بە کوشتنی سەرکردەکانیان ورەیان ناڕووخێت، بەردەوام دەبن لە شەڕی ڕژێمی ئیسرائیل و وەک ئێران بۆ هەموو جۆرە سیناریۆیەک ئامادەین".
ئەمەش بزانە: بەر لەو سەردانەی عێراقچی، هاکان فیدان، پێشوازی لە بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماس کرد، سەرەخۆشی کوژرانی یەحیا سینواری لێکردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران