لۆگۆی کۆمیسیۆن و دەنگدەرێکی ئافرەت لەکاتی دەنگدان
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەڕێگەی پێکهێنانی سێ لیژنەوە پێداچوونە بە جۆر و ناوەڕۆکی ئەو سکاڵایانە دەکات کە لەسەر هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون و پۆلێنیان دەکات.
وێنە گەورەکە: لیژنەکانی کۆمیسیۆن بەسەر هەر چوار بازنەی هەڵبژاردن دابەش بوون، لیژنەیەک بۆ سلێمانی و هەڵەبجە، لیژنەیەک بۆ هەولێر و لیژنەیەک بۆ دهۆک، لە قۆناغی یەکەم بە قردێلەی زەرد، سەوز و سوور سکاڵاکان پۆلێن دەکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت 71 سکاڵا و لە دەنگدانی گشتیی 118 سکاڵا لەسەر پڕۆسەکە تۆمارکراون و بەسەر سێ ڕەنگ پۆلێن دەکرێن:
یەکەم: ئەو سکاڵایانەی قردێلەی زەردیان لێدەدرێت هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن نابێت، ئەو جۆرە سکاڵایانە کەموکوڕییان هەیە بۆیە ڕەنگی زەردیان لێدەدرێت.
دووەم: سکاڵای سەوز ئەمەشیان کاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن نابێت، سکاڵاکە لەسەر شێوازی هەڵسوکەوتی کارمەندانی کۆمیسیۆن و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان تۆمارکراوە.
سێیەم: سکاڵای سوور، ئەم سکاڵایە کاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن دەبێت و پەیوەستە بە ساختەکاری، ئەگەر لە لێکۆڵینەوەکاندا کۆمیسیۆن بۆی دەرکەوت کە ساختەکاری لە وێستگەیەک کراوە، ئەنجامی ئەو وێستگەیە ڕەت دەکاتەوە.
گۆشەیەکی دیکە: 26 وێستگە لە هەرێمی کوردستان ماون کە داتاکانیان بگەڕێنرێتەوە کۆمیسیۆن، دوێنێ سێشەممە ئەوانەی دهۆک نێردراون، ئەمڕۆ سلێمانی و هەڵەبجە و سبەی پێنجشەممە وێستگەکانی هەولێر ڕەوانە دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرایی ئاوی هەولێر قۆناغێک لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمتر لە 24 کاتژمێر سێ ڕووداوی خنکان ڕوویان داوە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
بازاڕی خانووبەرە لە کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
حاجییانی هەولێر و دهۆک ئەمڕۆ دەگەنەوە هەرێمی کوردستان