
ژمارەیەک کاگەزی دەنگدان، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هۆکاری زیادبوونی دەنگی پووچەڵ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دەکات کە بووەتەوە جێی نیگەرانیی هەندێک لایەن و بەربژێر، ئامادەییش نیشان دەدات تەواوی زانیارییەکان پێشکەش بە لیست و بەربژێرەکان بکات.
وێنە گەورەکە: لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دوو ملیۆن و 87 هەزار و 972 کەس بەشداریی دەنگدانیان کرد، لەو ژمارەیە 209 هەزار و 200 دەنگ پووچەڵ بوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: "کۆمیسیۆن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا داوا لە بەربژێران دەکات سەردانی لقەکانی کۆمیسیۆن بکەن لە پارێزگاکانیان، میمۆرییەکی SSD4T یان پێدەدرێت کە ڕاپۆرتی ئەنجامەکانیان و وێنەی فۆرمی ئەو دەنگانە لەخۆدەکرێت کە بەدەستیان هێناوە".
هۆکارە زانراوەکان: کۆمیسیۆن ئاماژەی بە سێ هۆکار کردووە، بەشێک لە دەنگدەران مۆری دەنگدانیان تەنیا لە ژمارەی بەربژێران داوە بێ ئەوەی مۆر لە لیستەکەی بدەن، بەشێک لە فۆرمەکانی دەنگدان بە بەتاڵی خراونەتە سندووقەکان، بەشێکیش لە دەنگدەران دەنگیان بە بەربژێرێکی سەربەخۆ و بە لیستێک داوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەبارەت بە سکاڵاکان کە 189 سکاڵا تۆمارکراون، جومانە غەلای دەڵێت هێشتا لە قۆناغی پۆلێنکردن دایە و لە ڕۆژانی داهاتوودا بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرایی ئاوی هەولێر قۆناغێک لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمتر لە 24 کاتژمێر سێ ڕووداوی خنکان ڕوویان داوە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
بازاڕی خانووبەرە لە کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
حاجییانی هەولێر و دهۆک ئەمڕۆ دەگەنەوە هەرێمی کوردستان