كۆمیسیۆن وێنەی كاغەزەكانی دەنگدان دەداتەوە حیزب و بەربژێرە سەربەخۆكان
- کوردستان
- 24 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لەڕێگەی نووسینگەكانیەوە كاغەزەكانی دەنگدان بە حیزب و هاوپەیمانی و كاندیدە سەربەخۆكان دەداتەوە.
وێنە گەورەکە: لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ژمارەیەک لیست و بەربژێر گومانیان خستە سەر ئەنجامەکان و ڕایانگەیاند "ساختەکاری" کراوە و ئەو ئەنجامەی ڕاگەیێنراوە دەنگی ڕاستەقینەی ئەوان نییە.
لێدوانی فەرمی: نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆن، لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "بۆ یەكەمجارە كۆمیسیۆن ئەم كارە دەكات، ئەمڕۆ یان سبەی وێنەی كاغەزەكانی دەنگدان دەدرێتەوە بە حیزب و هاوپەیمانی و بەربژێرە سەربەخۆكان، سەرجەمیان دەتوانن لەڕێگەی نووسینگەكانەوە ئەو وێنانە وەربگرنەوە".
لەلایەكی دیكەوە: نەبەرد عومەر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئەو كاغەزانە هەم پووچەڵی تێدایە هەم دروست، هاوكات ئەو شریتەی كە ڕۆژی دەنگدان لە ئامێرەكان دەرهێنراوە و دراوە بە نوێنەری لایەنە سیاسییەكان، هەمان شریت دەدرێتەوە بە حیزب و هاوپەیمانی و كاندیدەكان، دەتوانن بەراوردی هەر سێ جۆر بەڵگە بكەن، یەكەمجارە پێش ئەوەی ئەنجامی كۆتایی ڕابگەیێنرێت، كۆمیسیۆن ئەو كارە بكات.
زانیاریی زیاتر: دوای ئەوەی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن لەلایەن كۆمسیۆنەوە ئاشكرا دەكرێت، جارێكی دیكە ڕێگە بە حیزب و هاوپەیمانی و بەربژێرە سەربەخۆكان دەدرێت لە بەرامبەر هەر تێبینییەك سكاڵا بكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 38 خولەک لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرایی ئاوی هەولێر قۆناغێک لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمتر لە 24 کاتژمێر سێ ڕووداوی خنکان ڕوویان داوە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
بازاڕی خانووبەرە لە کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
حاجییانی هەولێر و دهۆک ئەمڕۆ دەگەنەوە هەرێمی کوردستان