
ئاڵای عەرەبستانی سعودیە و ئێران
ئاڤا نیوز
سعودیە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران سەرکۆنە دەکات و بە پێشێلکردنی سەروەریی وڵاتەکە و یاسا و پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی دەزانێت.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 2024/10/26 ئیسرائیل بە دوو قۆناغ هێرشی ئاسمانی کردە سەر چەند بنکەیەکی سەربازیی ئێران لە پارێزگاکانی تاران و ئیلام و خۆزستان، وەک وەڵامێک بۆ هێرشە مووشەکییەکەی تاران بۆ سەر ئیسرائیل لە مانگی ڕابردوودا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە ڕاگەیێنراوێکدا سەرکۆنەی هێرشەکەی ئیسرائیلی کرد و بە "پێشێلکردنی سەروەری وڵاتەکە و پێشێلکردنی یاسا و پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی" زانی.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاگەیێنراوەکە شانشینی سعودیە هەڵوێستی پتەوی خۆی لە ڕەتکردنەوەی بەردەوامی پەرەسەندنی ناوچەکە و فراوانبوونی ئەو ململانێیەی کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتان و گەلانی ناوچەکە دەکات، دووپات دەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران