پلاندانانی عێراق لە ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتی دانیشتووان بەردەوامە
- عێراق
- 27 تشرینی یەکەم

نەخشەی عێراق کە گوزارشت لە ژمارەی دانیشتووان دەکات - سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق کەمتر لە مانگێکی ماوە و وەزارەتی پلاندانانی عێراق بەشێکی زۆری ئامادەکارییەکانی پڕۆسەکەی تەواو کردووە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی 2024/11/20، پرۆسەی سەرژمێری سەرتاسەریی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان و عێراق ئەنجام بدرێت و دوو ڕۆژ دەخایەنێت و لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان دەکرێتە پشوو.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ئامادەکارییەکان قۆناغی باشی بڕیوە و پرۆسەی گەمارۆسازی و ژمارەدان نزیکە لەوەی تەواو ببێت لە زۆربەی پارێزگاکان، لە هەندێک پارێزگا گەیشتووە 98٪ و لە هەندێک پارێزگاش تەواو بووە.
بۆچی گرنگە: پڕۆسەی سەرژمێریی بۆ هەرێمی کوردستان گرنگە بۆ دیاریکردنی ژمارەی دانیشتووان، پرسی بوودجە، هەڵبژاردن، بابەتی دەستوور و پێشێلکارییەکان.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ئەگەری هەیە ڕێژەی گەشەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان کەمتر بێت لە چاو عێراق، ئەمەش مەترسیی لەسەر کەمکردنەوەی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دروست دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوایین جار سەرژمێریی دانیشتووان لە عێراق کرا لە ساڵی 1997 بوو، بەڵام ئەو کاتە هەرێمی کوردستانی نەگرتەوە، بەهۆی ئەوەی دەسەڵاتی سەربەخۆی هەبوو. کۆتا جاریش سەرژمێریی بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 1987 لەگەڵ عێراق کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل سەرکەوتنە بۆ بەرەی مقاوەمە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جارێکی دیکە هۆشداری دەداتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە