
بنکەیەکی سەربازی سوپای ئەمریکا، وێنە: INA
ئاڤا نیوز
ئەمشەو بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان زنجیرەیەک هێرش کرایە سەر بنکەی تەنەفی هێزەکانی ئەمریکا، کە دەکەوێتە سێگۆشەی سنووری عێراق، سووریا و ئوردن، ڕوانگەی سووریش دەڵێت، هێرشەکان تێکشکێنراون.
وێنە گەورەکە: بنکەی تەنەفی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دەکەوێتە سێگۆشەی سنووری عێراق، سووریا و ئوردن و لە ساڵێکدا 17 جار کراوەتە ئامانج.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بەشێک لەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانەی خستووەتەخوارەوە کە ئاڕاستەی بنکەکە کرابوون، جەختیش دەکاتەوە کە ئەو هێرشانە لەلایەن گرووپە چەکدارییەکانی هاوپەیمانی ئێران لە عێراقەوە ئاڕاستەی بنکەکە کراون.
زانیاریی زیاتر: بەوتەی ڕوانگەی سووری "نازانرێت درۆنەکان ئاڕاستەی بنکەی تەنەف یان بەرزاییەکانی جۆلان کراون"، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ بەرەی مقاوەمەی عێراق بڵاویکردەوە، بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیکردوەتەسەر چەند ئامانجێکی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلان.
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی ئامارەکانی ڕوانگەی سووری لە 19ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە، 151 جار هێرشکراوەتەسەر بنکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە سووریاو ڕۆژئاوای کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران