گرووپێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی سەر بنکەی ئەمریکا لە سووریا لەئەستۆ دەگرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 تشرینی یەکەم

بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە سووریا، وێنە: thecradle
ئاڤا نیوز
گرووپی "الثوریون- شۆڕشگێڕەکان" کە خۆی وەک گرووپێکی سەر بە بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ناو دەبات، بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی درەنگانی شەوی ڕابردووی سەر بنکەی تەنەفی هێزەکانی ئەمریکا لە سێگۆشەی سنووریی عێراق، سووریا و ئوردن، ڕادەگەیێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: درەنگانی شەوی ڕابردوو لە ڕێگەی ژمارەیەک مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە زنجیرەیەک هێرش کرایە سەر بنکەی تەنەفی هێزەکانی ئەمریکا، لە سووریا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: گرووپێک بەناوی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق "شۆڕشگێڕان" لە ڕاگەیێنراوێکدا، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بنکەی تەنەفی سەر بە هێزەکانی ئەمریکایان لە ڕێگەی ژمارەیەک مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە سووریا کردووەتە ئامانج و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات لە هێرشەکانیان بەردەوام دەبن تاوەکو یەک سەربازی ئەمریکی لەسەر خاکی عێراق مابێت.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بەشێک لەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانەی خستووەتەخوارەوە کە ئاڕاستەی بنکەکە کرابوون، جەختیش دەکاتەوە کە ئەو هێرشانە لەلایەن گرووپە چەکدارییەکانی هاوپەیمانی ئێران لە عێراقەوە ئاڕاستەی بنکەکە کراون.
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی ئامارەکانی ڕوانگەی سووری لە 19ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە، 151 جار هێرشکراوەتەسەر بنکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە سووریاو ڕۆژئاوای کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران